ئه‌رکي هاوبه‌ش
منداڵ به‌رهه‌مي هاوبه‌شي ژن و مێرده . هه‌ردوو ده‌سيان هه‌يه له پێکهاتني منداڵ؛ و له سوود و زيانه‌کشيش هاوبه‌شن .
که‌وايه منداڵداريش ئه‌رکێکي هاوبه‌شي ژن و شووه . نه ته‌نيا ئه‌رکي ئافره‌ت. دروسته که دايک به ئه‌وين و سۆز ئاگاداري له منداڵ ده‌کات و کار و باري پاک و خاوێني و شيردان و ته‌ر و وشک کردني ئه‌و به گێان و دڵ ئه‌گرێته ئه‌ستۆ ، و بۆ پارێزگاري له‌و هه‌موو جۆره ڕه‌نج و زه‌حمه‌تيک ئه‌گرێته سه‌رشاني ، و شه‌و تا به‌يان لايه لايه‌ي بۆ ئه‌کات وخۆڕاگره به‌رامبه‌ر به گريان و هاوره‌کاني . به‌ڵام باوکيش نابێ فيداکاري و زه‌حمه‌ته‌کاني هاوسه‌ره‌که‌ي ناديده بگرێت و بڵێت : منداڵداري ئه‌رکي ژنه ، و من سه‌باره‌ت به‌وه به‌رپرس نيم .
کاتێک دي منداڵ ئارام ناگرێ ، منداڵه‌که بخاته باوه‌ش دايکي و خۆي بڕواته ژوورێکي تر و بخه‌وێ . . نابێ ! ئه‌و منداڵه هاوبه‌شتانه . ئاگاداري و پارێزگاري له‌ويش ئه‌رکێکي هاوبه‌شه . مه‌گه‌ر تۆ سۆز و ويژدانت نيه ؟ ئه‌وه ويژدانه که تۆ برۆيت و له گۆشه‌ييک بخه‌ويت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌و نێو ئاژه‌وه‌دا ته‌نيا بێڵي ؟ ئه‌وه ڕه‌سمي ژنداري و سۆز و سه‌فاي بنه‌ماڵه‌ييه ؟ ئه‌گه‌ر تۆ له ڕۆژدا کار ئه‌که‌يت و ماندووي هاوسه‌ره‌که‌شت هه‌موو ڕۆژ خه‌ريکي کاري ناو ماڵ بووه و ماندووه . ئه‌گه‌ر تۆ خه‌وت دێ ئه‌ويش خه‌وي دێ ، ئه‌گه‌ر شين و هاواري منداڵ ئازارت ئه‌دات و ماندووت ئه‌کات دايکي بێچاره‌ش هه‌روايه به‌ڵام جگه له خۆڕاگري چاره‌ييکي نيه .
ئه‌ي برام! ويژدان و سۆز و ئاکاري ئيسلامي و ڕه‌سمي هاوسه‌رداري ده‌خوازێ که له‌م کاته هه‌ستيارانه‌دا يارمه‌تي هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ي له منداڵداريدا . يان پێکه‌وه بێده‌نگي بکه‌ن يان شه‌وه‌که دابه‌ش بکه‌ن به‌شێکي تۆ بخه‌وه و به‌شێکي هاوسه‌ره‌که‌ت . ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت به هۆي که‌م خه‌وتن ، دواي نوێژي به‌ياني خه‌وي لێ که‌وت ، چاوه‌رێي ئه‌وه مه‌به وه‌کوو ڕۆژاني تر هه‌ستێت و ناني به‌يانيت بۆ ئاماده بکات . قه‌دي چ ده‌کات خۆت هه‌ستيت و چا و ناني به‌ياني بۆ خۆت ئاماده بکه‌يت ؟ و بڕۆي به لاي کاره‌که‌ت و هاوسه‌ره‌که‌شت که‌ڵکي لێ وه‌رگرێ . کاتێک ئه‌ڕۆن بۆ جێگا يان مێواني پێويست ناکا منداڵه‌که هه‌ر له باوه‌ش دايکيدا بێت ، برێ جار تۆ ئه‌و کاره بکه و له‌گه‌ڵ يه‌کتري هاوکاري بکه‌ن ، و به‌شێوه‌ي گشتي بۆ ئاگاداري له منداڵ پێکه‌وه هاوکاريتان بێ . ڕه‌سم و ياساي ژنداري و ئاکاري ئيسلامي به‌م شێوه‌يه . ئه‌وين و سۆز و شه‌وق ئه‌دا به ژيانتان .
ئه‌ڵبه‌ت ئافره‌ته‌کانيش نابێ له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕواني زۆريان هه‌بێت. گيرووده‌يي و کێشه‌ي که‌سب و کار و دابين کردني پێداويستي ژيانتان هه‌موو کات له به‌ر چاو بێت و ئه‌وه‌ش بزانن که پياو له ده‌ره‌وه‌ي ماڵ له‌گه‌ڵ سه‌دان کێشه به‌رنگار ده‌بێت و به کۆڵێ ماندوويي و ده‌ماري ماندوو ، و بۆ حه‌سانه‌وه دێته‌وه ماڵ . نابێ چاوه‌رێ بن که کاتێک هاته‌وه ماڵ بێ وچان جله‌کاني ده‌ربێرێت و ده‌س بکا به ئاگاداري له منداڵ و کار و فرماني ماڵ . له‌م بابه‌ته زياده له ئه‌ندازه‌ي پيويست و له کاتي نائاسايي ، چاوه‌ريي يارمه‌تي نه‌بێت .
سه‌رچاوه : ئه‌ميني، ئيبراهيم؛ (1367) ، آئين همسرداري يا اخلاق خانواده، ، تاران: جاپه‌مه‌ني ئيسلامي، چاپي پانزه‌يه‌م .