پاراستني تازه‌لاوان له زيانه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان
سه‌ره‌ڕاي چاک بووني بارودۆخي ژياني خه‌ڵک ، تووش بووني تاوان له لايه‌ن کۆران و کيژاني سه‌رانسه‌ري جيهان هه‌ر له زۆربووندايه . له ڕوانينێکي ڕاستبينانه و بنه‌ماييدا ئه‌توانين بزانين که زيادبووني تاوان به هۆي سستي له بڕوا ئايينيه‌کانه؛ چونکوو له جيهاني ماشيني ئه‌مرۆشدا ده‌رکه‌وتووه که بروا و ئيمان ئه‌بنه هۆي گه‌شه‌کردن و به‌رزبوونه‌وه ، و ململانێ و سه‌ڕه‌قسه و لاوازي بڕوا پردێکه بۆ جه‌قان له نێو خرابکاري و ياساشکێني .
هه‌رچه‌نده يه‌کێک له گرنگترين تايبه‌تمنديه‌کاني سه‌رده‌مي تازه‌لاوي ڕۆێشتنه بۆ ناو پيوه‌ندي کۆمه‌ڵايرتي و سازگاري له‌گه‌ڵ بڕوا و ياسا کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کاندا ، به‌ڵام ئه‌توانين زيانه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان به پيوه‌ندي له‌گه‌ڵ کلتووري تاکي و بنه‌ماڵه‌يي تازه‌لاوان بزانين .
بنه‌ماڵه له لاييکه‌وه ئه‌گه‌ر چاک ، ساغ، و مه‌زهه‌بي بێ ئه‌بێته چێگاي گه‌شه‌کردن و به‌رزبوونه‌وه‌ي منداڵ و لا لاييکي تريشه‌وه ئه‌گه‌ر توشياري لاوازي بڕوا و ئاکار بێ ئه‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌ي زۆرێک له خراپيه‌کان و تاوان و لادانه‌کان .
له نێو ماڵدا، که‌مبوني سۆز ، جياوازي خستن، تۆند و تێژي، نه‌بوني به‌رپرسياريه‌تي دايک و باب ، سه‌ختگيري له ڕاده به‌ده‌ر ، هاوسه‌رگيري نوێي دايک و باب ، ته‌ڵاق و گيروده‌يي ئه‌توانن سه‌رچاوه‌ي گرنگ و کاريگه‌ري لاداني ئاکاري و کۆمه‌ڵايه‌تي کۆڕ و کچ بێ .
هه‌رچه‌نده يه‌کێک له گرنگترين تايبه‌تمنديه‌کاني سه‌رده‌مي تازه‌لاوي ڕۆێشتنه بۆ ناو پيوه‌ندي کۆمه‌ڵايرتي و سازگاري له‌گه‌ڵ بڕوا و ياسا کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کاندا ، به‌ڵام ئه‌توانين زيانه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان به پيوه‌ندي له‌گه‌ڵ کلتووري تاکي و بنه‌ماڵه‌يي تازه‌لاوان بزانين .
نێو ماڵي شێواويش ئه‌توانێ ببێته هۆي بێ به‌شي سۆزي له منداڵاندا . له وه‌ها ماڵێکدا ، تازه‌لاوان به تايبه‌ت تازه‌لاواني کچ له باري سۆزيدا هه‌ست به که‌م و کۆرتي ئه‌که‌ن و خۆيان ته‌نيا و بێ که‌س و بێ په‌نا ئه‌زانن که ئاسه‌واري ئه‌وه‌ش له ساڵه‌کاني دواييدا به شێوه‌ي تاوان و ده‌رچوون له ياسا و ئاکاري کۆمه‌ڵايه‌تي ده‌رئه‌که‌وێت .
خۆ شۆبهاندن به هاوته‌مه‌ن يان خۆبه‌ستن به‌وه‌ن به شێوه‌ييک ئه‌توانێ هۆييکي گرنگي تر بێ بۆ لاداني تازه‌لاواني کۆڕ و کيژ . ئه‌و کۆڕ و کيژانه‌ي که له لايه‌ن دايک و باب ده‌رئه‌کرێن ياکوو خۆشه‌ويستيان که‌م پێ ئه‌کرێت ، بۆ قه‌ربوکردنه‌وه و به‌ده‌س هێناني پشتگري ئه‌کێشرێن به‌ره‌و لاي هاوته‌مه‌نه‌کانيان .
ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه ئه‌وانه بچن به‌ره‌و لاي کرده‌وه دژ به کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان و يه‌کتري هان بده‌ن بۆ تووش بوني تاوان و ئيشي خراپ . له‌مته‌مه‌نه‌دا و ئه‌و جۆره‌بنه‌ماڵانه ئه‌توانن چاکترين و به‌رزترين سه‌رچاوه بن بۆ فێربوون و کرده‌وه‌ي خراپ و لادان .
دواي بنه‌ماڵه قۆتابخانه‌ش ئه‌توانێت ڕۆڵێکي سه‌ره‌کي و گرنگي هه‌بێ له ژياني کۆمه‌ڵايه‌تي تازه‌لاواندا . شێوازي ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ي مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌راني قۆتابخانه و په‌يڕه‌وه جۆراوجۆره‌کاني قۆتابخانه ، ڕۆڵێکي گرنگيان هه‌يه له خۆش‌ويستني قۆتابخانه يان خۆشنه‌ويستني له لايه‌ن کۆر و کيژه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌راني قۆتابخانه به وشياري زانايانه و بنه‌مايي و نه‌رم و نيان و کۆنترۆڵي کرده‌وه‌ي منداڵان ، ئه‌تواننگرنگي بده‌نه چاک کردني شێواز و پێک هێناني که‌سايه‌تي ئه‌وان و به فێرکاري چاک و به جێگه ئاماده‌يان بکه‌ن بۆ ڕۆيشتنه ناو جيهاني گه‌وره‌يي .
سه‌رچاوه : په‌يامي زه‌ن – ژماره 211