هه‌ندێ چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي كێشه‌كاني دهزگيرانداري
ئه‌و كێشانه‌ي كه له په‌يوه‌ندي نێوان دوو كه‌س له قۆناغي دهزگيراندارييدا سترێس، يان نيگه‌راني دروست ده‌كه‌ن، به زۆري په‌يوه‌ندييان به نه‌بووني هه‌ندێ بنه‌ماي دروسته‌وه هه‌يه، وه‌ك نهتوانايي له دروستكردني كاريگه‌ري له‌سه‌ر يه‌كتر و نه‌بووني پاڵپشتي هاوسه‌ر و لاوازي له چاره‌سه‌ري كێشه‌كان و كهمبووني كات، هه‌روه‌ها نه‌بووني ئه‌زمووني چێژبه‌خش و پۆزه‌تيڤ له‌گه‌ڵ يه‌كتر دا.
لاوازي په‌يوه‌ندي: ئه‌مه زۆرجار له زۆربه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني تريشدا ده‌بينرێ. كه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه.
دووركه‌وتنه‌وه له مه‌رج دانان بۆ په‌يوه‌ندي: ئه‌مه كاتێك دێته بوون كه لايه‌نێك لهپهيوهندييهكه بيروڕاي تايبه‌تي خۆي ده‌سه‌پێنێ و بهرانبهرهكهشي لهوهڵامدانهوهي په‌يوه‌ندييه‌كه دوور ده‌خاته‌وه.
هه‌سته نێگهتيڤهكان و به‌سه‌ردابڕان: ئه‌مه‌ش كاتێك دروست ده‌بێت كه تاك سوود له هه‌سته خراپه‌كاني وه‌ك بێزاري، تووڕه‌يي، وشه‌ي ڕوشێنه‌ر بۆ ناوهێناني به‌رانبه‌ر، سوود وه‌رده‌گرێت وه‌ك (ته‌مه‌ڵ) يان (ده‌به‌نگ) يان هه‌ر وشهيهكي تري هاوشێوه.
لاوازي له چارهسهي كێشه‌كان: ئه‌مه‌ش ئه‌م لايه‌نانه ده‌گرێته‌وه.
نهتوانايي له دهستنيشانكردني كێشه بنهڕتييهكان: پێده‌چێت هه‌ندێ كات وا بيربكهينهوه كه هاوسه‌ره‌كه‌مان مهيلێكي وه‌هاي بۆ ئێمه نييه، يان خۆشي ناوێين، ئه‌مه ڕەنگه به‌هۆي ئه‌وه‌وه بێت كه ماندوو بێت، يان كاتي پێويستمان پێكه‌وه به‌سه‌ر نه‌بردبێ. ئه‌مانه ڕەنگه هۆي لاوازي ئه‌م په‌يوه‌ندييه بن كه ده‌بێت هه‌وڵ بۆ كهمكردنهوهيان بدرێ.
گفتوگۆ و ڕاوێژنهكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا بۆ هه‌ڵبژاردن. هه‌ندێ جار بێ ئه‌وه‌ي له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌مان ڕاوێژ بكه‌ين، هه‌وڵي چاره‌سه‌ري كێشه‌كان ده‌ده‌ين و ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌و وه‌رده‌گرينه‌وه كه له‌و پڕۆسه‌يه‌دا به‌شداريي هه‌بێت، هه‌ندێ جاريش كه ئيشهكان باش ناچنه پێشه‌وه، له جياتي ئه‌وه‌ي پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردني شتێك كۆبينهوه، يه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ين، بۆ بهردهوامبووني په‌يوه‌ندييه‌كي گه‌ش و باش، پێويسته هه‌ردوولايه‌ن وا تێبگه‌ن كه له‌لايه‌ن ئه‌وي تره‌وه پاڵپشتي ده‌كرێن و گرنگييان پێده‌درێت. پڕكردنهوهي سه‌رجه‌م خواستهكانيش كه‌شێكي باش بۆ به‌هێزكردني په‌يوه‌ندييه‌كه ده‌خوڵقێنێت، كه هه‌ردوو ڕە‌گه‌زه‌كه هه‌ستي گرنگي پێدانيان له به‌رانبه‌ره‌وه به ته‌واوي بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، زۆر گرنگه كه له كاتي دياريكردني پێويستييهكانتاندا، له‌گه‌ڵ ڕەگهزي به‌رانبه‌ردا كه‌مێك واقيعگهرابن. پێويسته ئه‌وه بزانن كه هاوسه‌ر، يان دهزگيرانهكهي ئێوه وه‌ك خۆتان مرۆڤێكه و هه‌ڵه‌ش ده‌كات، ماندوو ده‌بێ و خواستي خۆشي هه‌يه.
نهتوانايي له دروست كردني په‌يوه‌ندي و چاره‌سه‌ري كێشه بۆ پڕكردنهوهي سه‌رجه‌م پێويستييه‌كان، كات و ئه‌زمووني چێژبه‌خش له‌په‌نا يهكتردا، كێشهيهكه كه له زۆر لهپهيوهندييهكاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، له‌پاڵ هاوسه‌ري ئاينده‌ي خۆتاندا بۆ باشكردني ژيان و چاره‌سه‌ري كێشه‌كاندا هه‌وڵي ته‌واو بده‌ن.
به‌هێزكردني په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ هاوسه‌ري داهاتوو: كارگهلێكي زۆر هه‌ن كه ده‌توانن بۆ دهسپێكێكي باش له په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ هاوسه‌ري داهاتوو، يان دهزگيرانهكهتان به‌كاريان بگرن، كاتێك ده‌زانن له گفتوگۆي شتێك بێزار ده‌بن، لێي دوور بكه‌ونه‌وه. دهزگيرانهكهي خۆتان تاوانبار مه‌كه‌ن و شتي خراپي به‌سه‌ردا دامه‌بڕن، هه‌وڵ بده‌ن به‌شێوه‌يه‌ك قسه‌بكه‌ن هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاستگۆيي، ببێته هۆي به‌هێزكردني ئهنگێزهي به‌رانبه‌ره‌كه‌تان و له‌بري بێزاركردني دڵي بداته‌وه.
چاره‌سه‌ري كێشه‌كان، پێشنيازه كاريگه‌ره‌كان: كێشه گه‌وره‌كان بۆ چه‌ند كێشه‌يه‌كي بچووك دابه‌ش ده‌بن و هه‌ركات يه‌كێكيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌ندێ له‌وانه به ڕواڵه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چونكه كاتي زۆريان ده‌وێ و قورسن بۆ چاره‌سه‌ركردن، له‌په‌نا هاوسه‌ري خۆتاندا بۆ چاره‌سه‌ري گرفته‌كان هه‌وڵ بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێويسته هه‌ردوولا پێكبێن تا بگه‌نه هاوسهنگييهك بۆ هه‌ستكردن به به‌رپرسيارێتي، تێڕوانيني پۆزهتيڤتان هه‌بێ و هه‌وڵ بده‌ن له هه‌ر ڕووداوێك سوود وه‌ربگرن، بزانن له‌كوێدا تواناي چوونه پێشه‌وه‌تان هه‌يه، كام لايه‌ني پهيوهندييهكهتان سه‌ركه‌وتوو بووه؟ له‌باره‌ي چاوهڕوانييهكانيشهوه گفتوگۆ بكه‌ن، بيرتان بێت كه به‌رانبه‌ره‌كه‌تان كامڵ نييه و به‌هۆي تايبه‌ته‌وه له‌وه ده‌چێ تووشي هه‌ڵه و كهموكورتي ببێته‌وه، ئێوه‌ش به لێبوردهييهوه لێي بڕوانن.چاوه: نداي مشاور.
سه رچاوه: بیان پیرس