شارێك له‌سه‌ر مه‌ريخ
ملياردێري جيهان و سه‌رۆكي جێبه‌جێكار و نه‌خشه‌سازي ڕێكخراوي سپه‌يس ئێكسي جيهاني، ئێلۆن ماسك ئاشكراي كرد كه له‌هه‌وڵي جێبه‌جێكردني پلانێكدان بۆ دروستكردني شارێكي 8ظ هه‌زار كه‌سي له‌سه‌ر هه‌ساره‌ي مه‌ريخ.
له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ي كه‌شتيواناني ئاسماني شاهانه‌يي وڵاته‌كه‌يدا، ئێلۆن ماسك ده‌رباره‌ي به‌رنامه‌ي ئه‌مساڵي سپه‌يس ئێكس رايگه‌ياند: له‌هه‌وڵي جێبه‌جێكردني پرۆژه‌يه‌كداين بۆ بنياتناني نشينگه‌يه‌ك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ي مه‌ريخ و گه‌ر پڕۆژه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌بێته پرۆژه‌يه‌كي بێ وێنه له جيهاندا.
ملياردێري جيهان و سه‌رۆكي جێبه‌جێكار و نه‌خشه‌سازي ڕێكخراوي سپه‌يس ئێكسي جيهاني، ئێلۆن ماسك ئاشكراي كرد كه له‌هه‌وڵي جێبه‌جێكردني پلانێكدان بۆ دروستكردني شارێكي 8ظ هه‌زار كه‌سي له‌سه‌ر هه‌ساره‌ي مه‌ريخ.
ماسك وتي: " ده‌توانين شارستانيه‌تێكي خۆڕسك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ي مه‌ريخ دروستبكه‌ين، كه دواتر خۆي گه‌شه ده‌كات".
وتيشي: "سه‌ره‌تا به گروپێكي كه‌م له خه‌ڵك ده‌ست پێده‌كه‌ين و سه‌رجه‌م پێداويستييه سه‌ره‌تاييه‌كانيان بۆ دابين ده‌كه‌ين، تا بتوانن خۆيان نيشته‌جێ بكه‌ن و پاشان له‌سه‌ر خاكي هه‌ساره‌كه كێڵگه‌ي كشتوكاڵي دروست بكه‌ن، چونكه ژينگه‌ي هه‌ساره‌ي مه‌ريخ له‌باره و له‌م دواييه‌دا له‌لايه‌ن ئاژانسي ناساوه ده‌ركه‌وتووه، ئاسماني هه‌ساره‌ي مه‌ريخ وه‌ك زه‌وي ديوارێكي پارێزه‌ري هه‌يه كه ڕێگه ده‌گرێ له هاتنه ناوه‌وه‌ي هه‌رجۆره تيشكێكي زيانبه‌خش".
هه‌رچه‌ند گه‌شتكردن بۆ هه‌ساره‌ي مه‌ريخ هێشتا چه‌ندين ساڵ ڕێي ده‌وێ، به‌ڵام ماسك ڕايده‌گه‌ێنێت، دروستكردني نشينگه‌كه به‌هاوبه‌شي له نێوان كه‌رتي تايبه‌ت و ده‌وڵه‌تدا به‌بڕي 36 مليار دۆلار به‌ڕێوه ده‌چێت، سوريشه له به‌ده‌ستهێناني ئه‌و بڕه پاره‌يه و ده‌شڵێت، گه‌ر هه‌ريه‌ك له ئاره‌زوومه‌نداني گه‌شته‌كه بڕي 5ظ ظ هه‌زار دۆلار بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێناني بليتي گه‌شته‌كه، ئه‌وا كاركردن بۆ پڕۆژه‌كه ئاسانتر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئێستا ته‌نيا دروستكردني ته‌كنه‌لۆژيايه‌كي پێشكه‌وتوو ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامداني گه‌شته‌كه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي كۆمپانياي سپه‌يس ئێكس تا ئێستا دوو گه‌شتي به سه‌ركه‌وتوويي ئه‌نجام داوه بۆ نێو بۆشايي ئاسمان، به‌ڵام هێشتا هيچ مرۆڤێكيان ڕه‌وانه‌ي بۆشايي ئاسمان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و موشه‌كه‌ي كه بڕياره ڕه‌وانه‌ي مه‌ريخ بكرێت بۆ بنياتناني نشينگه‌كه، هێشتا جيلێكي ته‌كنه‌لۆژي له دواوه‌وه‌يه.
ماسك سوره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوني پلانه‌كان بۆ ئه‌نجام داني گه‌شته‌كه‌ي، ئه‌گه‌رچي له‌ڕوي ماددييه‌وه زه‌ره‌ريش بكات، هه‌روه‌ك خۆي ڕايده‌گه‌ێنيت، ئه‌مه ڕێگايه‌ك نييه بۆ به‌ده‌ستهێناني پاره و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، به‌ڵكو ئه‌مه گه‌شتيكي ته‌واو مه‌ترسيداره كه ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ي له‌دوا نه‌بێت.
له ئينگليزيه‌وه هاوڕێ فه‌ريق
سه‌رچاوه :
مالەپەري هەواڵنێري خەندان