ژنان له ده‌ره‌وه‌ش کاري ماڵه‌وه‌يان پێ ده‌سپێردرێ
ژنان له ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ردني ماڵ و په‌روه‌رده‌کردني منداڵه‌کانيان له سه‌ر شانه، که‌چي بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان کاري ماڵه‌وه‌يان پێده‌سپێردرێ، به تايبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ي نه‌خوێنده‌وارن، هه‌ندێ کاتيش له زۆربه‌ي دام‌وده‌زگاکانيش به ده‌ر له ئه‌رکي خۆيان چه‌ندين کاري تر ده‌که‌ن، (چه‌ترپرێس) بۆ به‌دواداچوني زياتر راپۆرتێکي له‌م باره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌و توێژه‌ي تائێستا ميدياکان ئاوڕيان لێ نه‌داونه‌ته‌وه ئه‌م توێژه چه‌ندين کێشه‌يان هه‌يه
کارگوزاره‌کان که زۆربه‌ي ئه‌م توێژه له ره‌گه‌زي مێينه‌ن، نيگه‌رانن له قورسي کاره‌کانيان و به‌سوک سه‌يرکردني خۆيان و کاره‌کانيان، له لايه‌ن به‌شێک له‌و ده‌زگايه‌ي کاري لێ ده‌که‌ن و نه‌بووني سه‌نديکايه‌کي داکۆکيکار له‌مافه‌کانيان و خوازيارن ميدياکان ئاوڕێکيان لێ بده‌نه‌وه.
(ن.ب) ژنێکى کارگوزاره له يه‌کێک له په‌يمانگا ته‌کنيکييه‌کان، به هه‌ڵکێشاني هه‌ناسه‌يه‌کي قوڵ و ماندوێتييه‌وه ده‌ستي کرد به باسکردني ئه‌و گرفتانه‌ي هه‌يه‌تي و ئه‌و هه‌موو کاره‌ي پێيان ده‌کرێت، وتي: له کاتێکدا ئێمه ته‌نها کارگوزارين، به‌ڵام زۆر کاري ديکه‌ش ده‌که‌ين، ئاماژه‌ي به‌وه کرد که پشويان که‌مه، له‌رۆژاني پشووي جۆراو جۆر‌و پشوي نيوه‌ي ساڵ و پشوي هاوين ده‌چن بۆ ده‌وام و کار ده‌که‌ن. کارى پاککردنه‌وه و چا لێنان و هه‌موو کارێک ده‌که‌ن و ده‌ڵێ "(17) ساڵه ده‌وام ده‌که‌م، (10) ساڵ خزمه‌تم هه‌يه (500) هه‌زار وه‌رده‌گرم، ئێستا به‌ده‌ر له قوتابخانه‌کان ناوخۆيي خوێندکارانيشمان پێ پاک ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ميره سه‌عيد، ته‌مه‌ن (34) ساڵ کارگوزار له گوندێکى گه‌شتياري، چيرۆکي کاري ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ "پياوي کورد هه‌ميشه بێ توانا سه‌يري ئافره‌ت ده‌کات، به‌ڵام من هه‌رگيز به‌ئيشي که‌م رازي نابم بۆيه بيرم له کارکردن کرده‌وه و هه‌ستم کرد منيش وه‌ک مرۆڤێک پێويسته هه‌وڵ بۆ بژێوي ژيان بده‌م".
سه‌ميره له سه‌ره‌تادا له ده‌واجيني مريشک ماوه‌يه‌ک کاري کردوه، ئێستا کارى ئاماده‌کردني چێشت ده‌کات له ئوتێل، سه‌ميره ته‌نها به‌وه رازي نابێت له ده‌ره‌وه کارێک بکات، به‌ڵکو له ماڵه‌وه‌ش به‌ده‌ر له کاري ناوماڵ ژنێکى ده‌ست ره‌نگينه و کاري درومان بۆ خه‌ڵکي ده‌کات، وه‌ک خۆي ده‌ڵێ "زۆر حه‌ز به‌جوڵه و ئيشکردن ده‌کات".
سه‌ميره ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، سه‌رباري ئه‌وه‌ي ئه‌و هه‌موو کاره‌ي ده‌يکات، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ى پێي گرنگ نييه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي نيگه‌راني به روخساريدا دياربوو وتي: "پياو هه‌رگيز قه‌ناعه‌ت به‌تواناي ژن ناکات ئه‌و هه‌موو کاره ده‌که‌م، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌م ناڵێت تۆ که‌سێکي به‌توانايت، زۆر جار پێم ده‌ڵێ کار مه‌که، به‌ڵام به‌گفتوگۆ تاراده‌يه‌ک قه‌ناعه‌تى کردووه".
سه‌ميره رۆژانه نزيکه‌ي پێنج کاتژمێر کار ده‌کات، وتى: به خواستي خۆم ئيشه‌که‌م نه‌ک به‌زۆر من لێره ئاسوده‌م به ئيشه‌که‌م، چونکه ئه‌مان رێک و پێکن ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ ژنان که ناتوانن له‌هه‌مو شوێنێک کار بکه‌ن".
(ف.م) کاره‌که‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ميره‌يه، چوارساڵ ئيشي غاباتى کردوه، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ي من ده‌يکه‌م پياوه‌که‌م نايکات ئيشي ماڵه‌وه و ئيشي ده‌ره‌وه‌ش ده‌که‌م که هاوسه‌ره‌که‌م ناتوانێت بيکات و پێم ده‌ڵێ ئه‌وه‌ي تۆ ده‌يکه‌يت به من ناکرێت".
(ف.م) پێيوايه به چاوي که‌م سه‌يري ئافره‌ت ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر پياو بێته‌وه ماڵ له کارکردني ده‌ره‌وه ئيشێکي ناوماڵ بکات هه‌زار بۆڵه بۆڵ ده‌کات، رايده‌گه‌يه‌نێ "ئيشکردن به‌ده‌ر له‌وه‌ي بۆ لايه‌ني مادي بێت بۆ ئاسوده‌يي مێشکيش گرنگه پێويسته ئافره‌ت ئيش بکات و پشت به ئيراده و هێزي خۆي ببه‌ستێت".
قاره‌مان جاف، يه‌کێکه له‌و خاوه‌ن کارانه‌ي که چه‌ند ژنێک له شوێنه گه‌شتيارييه‌که‌يدا کار ده‌که‌ن، سه‌باره‌ت به کارکردنى ژن له لاى ئه‌وان وتى "ئه‌و ژنانه‌ى لاى ئێمه‌ن زۆر دڵسۆزانه کارى خۆيان ده‌که‌ن شانبه‌شانى پياوان، تا ئێستا گرفتێکى وامان له‌گه‌ڵيان نه‌بووه".
ئه‌و خاوه‌نکاره ئاماژه‌ى به‌وه کرد که هه‌ندێک کارهه‌ن که ته‌نها به ژنان ده‌کرێت له‌و روانگه‌يه‌ى که ژن خاوه‌نى توانا و سه‌ليقه‌يه‌کى باشه له رێکخستن و پاکوخاوێنى شوێنه‌کاندا، ده‌ڵێ "هه‌ندێک کاريش هه‌ن به‌پێى نه‌ريت و هه‌ڵکه‌وته‌ى کۆمه‌ڵايه‌تى ئێمه ناتوانرێت به‌ژنان بسپێردرێ، هه‌روه‌ها له‌ڕووى متمانه‌ى سه‌رکه‌وتن و دڵنيابون له کارکردن، ژنان سه‌رکه‌وتنى کاريان زياتره له زۆربه‌ى جێگه‌کان".
خاوه‌ر زه‌کي هه‌ناري، ئه‌ندامي ژوري بازرگاني پيشه‌سازي سلێماني، وتي "هه‌رکه‌سێک له هه‌ر شوێنێک داده‌مه‌زرێ به‌پێي پۆست و بڕوانامه‌ي ده‌بێت، که‌سێک که بڕوانامه‌ي نييه ده‌بێت ئه‌و ئيشه بکات که له‌ماڵه‌وه ده‌يکات". خاوه‌ر زه‌کى، پێيوايه ژن که‌وتۆته سه‌رخۆي که هه‌مان ئيشي ماڵه‌وه‌ي هه‌ڵده‌بژێرێ، ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده ئيشکردن ئاساييه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بڕوانامه‌ي هه‌بێت ناچێت ئه‌و کاره بکات، ئه‌گه‌ر بيکات ئه‌وه خۆيه‌تي پێشێلکاري به‌رامبه‌ر به‌خۆي ده‌کات".
سه ر چاوه:
مالەپەري باخچه