ده‌رمانێكي نوێ بۆ چاره‌سه‌ري نه‌خۆشي سيل
به پێي هەواڵي بەشي کوردي تێبيان وڕاپورتي هەواڵدەري سبه‌ي:
به‌رپرساني ته‌ندروستي ئه‌مه‌ريكا ده‌رمانێكي نوێيان بۆ چاره‌سه‌ركردني نه‌خۆشي سيل به‌كارهێنا، كه به‌باشترين ده‌رماني ئه‌و نه‌خۆشيه داده‌نرێت له‌ماوه‌ي (40) ساڵي رابردودا بۆ چاره‌سه‌ري توشبواني ئه‌و نه‌خۆشيه به‌كارهاتبێت.
بڕياريشه يه‌ك كۆمپانيا كه ئه‌ويش (جانسين)ي به‌رهه‌مهێني ده‌رمانه نوێيه‌كانه، كه باره‌گاي له نيوجێرسي ئه‌مه‌ريكايه ئه‌و ده‌رمانه دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ي شێوازي به‌كارهێنانه‌كه‌ي ته‌نها به‌يه‌ك جۆر و رێگه بنوسرێت.
ئيداره‌ي خۆراك و ده‌رماني ئه‌مه‌ريكي رايگه‌ياند: نرخي ئه‌و ده‌رمانه‌يان دابه‌زاندوه كه ناوي (سرتۆرۆ)يه، به‌ڵام ده‌بێت به وريايه‌وه به‌كاربهێنرێت.ئيدوارد كۆكسي، به‌رپرسي به‌شي به‌رهه‌مهێناني دژه به‌كتريا له ئيداره‌كه، كه تايبه‌ته به‌هه‌ڵسه‌نگاندني ده‌رمان و توێژينه‌وه، رونيكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌رمانه نوێيه ئه‌و چاره‌سه‌ره پێشكه‌شي نه‌خۆشي سيل ده‌كات كه پێويستيه‌تي"، وتيشي "ئيداره هۆشداري چۆنيه‌تي به‌كارهێنانه‌كه‌ي هاوپێچي شوشه‌ي ده‌رمانه‌كه ده‌نوسێت، چونكه ره‌نگه ئه‌و ده‌رمانه كاريگه‌ري هه‌بێت بۆ سه‌ر چالاكي كاره‌بايي دڵ و به‌هۆيه‌وه گۆڕانكاري له لێدانه‌كاني دڵ دروست ببێت".
بڕياريشه يه‌ك كۆمپانيا كه ئه‌ويش (جانسين)ي به‌رهه‌مهێني ده‌رمانه نوێيه‌كانه، كه باره‌گاي له نيوجێرسي ئه‌مه‌ريكايه ئه‌و ده‌رمانه دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ي شێوازي به‌كارهێنانه‌كه‌ي ته‌نها به‌يه‌ك جۆر و رێگه بنوسرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه كاريگه‌ريه‌كي باشي بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ي نه‌خۆشيه‌كه هه‌بێت، ئه‌وا هه‌واڵێكي دڵخۆشكه‌ره بۆ توشبواني ئه‌و نه‌خۆشيه كوشنده‌يه، كه به‌پێي ئاماري ساڵي (2011) ي رێكخراوي ته‌ندروستي جيهاني نزيكه‌ي حه‌وت مليۆن كه‌سي گيرۆده كردوه، هه‌روه‌ك (سيل) نه‌خۆشيه‌كي كوشنده‌يه كه ده‌شێت له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكي ديكه و له‌رێي هه‌واوه بگوازرێته‌وه.
سەرچاوه :هەواڵدەري سبەي