کار کردن به منداڵ
مندال ئه‌و کائينه‌ي په‌پوله ئاسايه چاوي به جيهانێکي بێ سنوردا ئه‌روانێ،حه‌زه‌کاني له‌سه‌ر شه‌پۆلي خۆزگه‌کاني ئه‌فرێ،ئومێده‌کاني له‌و چرکه‌ساته‌ي ئۆقره‌ده‌گرێ ،،جيهانێکي تايبه‌ت به خۆي گۆراني ده‌چرێ و هه‌ناسه‌ي ئۆخه‌ي هه‌ڵ ئه‌کێشێ،ئه‌و هه‌ستانه‌ش دوور له‌به‌رچاوگيري گه‌وره‌سالاري و دنيا بيني گه‌وره‌کان که به ديدي خۆيان ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌پولانه ده‌که‌ن،به ڕوانگه‌يه‌ک که خۆيان پێوه‌ري ماناي ژيان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن و جيهاني منداڵ ده‌که‌ن تاريکستان ئاگر له کۆشکي جه‌زه‌کانيان به‌رئه‌ده‌ن ،،زنجيري که‌له‌بچه له‌گه‌ردني هيواکانيانگرێ ئه‌درێ،ئيتر له‌وێوه ماناي ژيان ده‌گۆرێ،ده‌نگ ره‌نگي ژيان بێ مان‌و ئه‌رزش روخساري ئه‌نوێنێ،ژيان ده‌بێته ئه‌و چياسه‌رکه‌شه‌ي که‌ده‌بێ هه‌موو پرۆژه‌کان سه‌ره‌و ژێر بکرێن،ته‌نياو ته‌نيا لوتکه‌ي ژيان ياخود ساده‌تر(ماده)له‌سه‌روي هه‌موو پيرۆزيه‌کان به‌رزتر و به‌به‌هادار بێ،که‌واته ماده دروشمي بوون و ژيانه‌سه‌ر،منداڵ ئامێره که‌ره‌سه‌يه تا ره‌وره‌وه‌ي ژياني چاو چنۆک و گه‌مژه‌کان رێک ده‌خه‌ن،گه‌مژه‌کان منداڵ لايان سه‌ره‌تايه‌که خه‌ونيان بهێنێته دي به‌و شێوه‌يه‌ي خۆيان هه‌ڵيئه‌بژێرن.
به‌م کرده‌وانه‌ي گه‌وره‌کان هه‌ره‌مي که‌سايه‌تي منداڵ تێک و پێک ئه‌درێ،وا هه‌ست ده‌کات ئه‌و کۆمه‌ڵگايه ئه‌و بێ به‌شه لێي ده‌بێ تۆڵه‌ي خۆي بکاته‌وه‌ئيتر له‌وساته‌وه شمشێري رقي لێ هه‌ڵده‌کێشێ و دوره‌په‌رێز ده‌بێ له مرۆڤايه‌تي و به‌خته‌وه‌ري
نه‌ته‌وه‌و خاک هيچ به‌هاو گرنگييه‌کي لاي نامێنێ، له ناخيا رقێک گه‌وره ده‌بێ لاي ئه‌و به هه‌ر هۆکارێک بێ تۆڵه‌ي خۆي له‌و کۆمه‌ڵگايه بکاته‌وه که ئه‌و خواسته‌کاني لێ تۆراوه،بۆيه ئه‌مانه منداڵ به‌ره‌و لاسار و بێ سۆزي گوزه‌ر ده‌کان زۆر جار ده‌بنه چه‌تون و کاري دزێو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن،ده‌بنه دژه ياسا له‌و قۆناغه گوزه‌ر ده‌کات که‌واته کۆمه‌ڵگاکان خۆيان له بێ ئاگاي و کاڵ خامي و په‌روه‌رده‌ي وێنه‌ي ژياني نادروست بۆ منداڵان رێک ده‌خه‌ن که ئاکامي راسته‌وخۆي له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا کاردانه‌وه‌ي ده‌بێ،کۆمه‌ڵگا که‌سايه‌تي منداڵ هه‌راج فرۆش ده‌کات ده‌بێ چاوه‌روان بێ چي چاندبێت ئه‌وه‌ش ده‌دورێته‌وه...
سەرچاوه:ماڵپەري کوردژين