ته‌ڵاق
له ڕوانگه‌ي ديني پيرۆزي ئيسلامه‌وه، ته‌ڵاق و دابڕاني ژن و مێرد کرده‌وه‌يه‌کي شه‌رعي و ئيزن پێ دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ش له بابه‌ت و گێڕانه‌وه ئاييني يه‌کانمان دا وه‌کوو ئاکارێک باسي لێ کراوه که بوغز و هه‌نيسک و خه‌مباري به دواي خۆي دا دێنێ.
سه باره‌ت به‌م بابه‌ته ئيمام سادق دروود و سڵاوي خواي لێ بێت فه‌رموويه‌تي:( زه‌واج بکه‌ن و ته‌ڵاق مه‌ده‌ن، چوونکو له ڕووداني ته‌ڵاق، عه‌رشي خودا ده‌له‌رزێ).
هه‌روه‌ها له شوێنێکي تردا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فه‌رموويه‌تي: ( خودا ئه‌و ماڵانه‌ي خۆش ده‌وێ وا تياياندا زه‌ماون ئه‌کرێت، نه‌ک ئه‌و ماڵانه که تياياندا ته‌ڵاق ڕوو ئه‌دات.)
له ڕوانگه‌ي ديني پيرۆزي ئيسلامه‌وه، ته‌ڵاق و دابڕاني ژن و مێرد کرده‌وه‌يه‌کي شه‌رعي و ئيزن پێ دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ش له بابه‌ت و گێڕانه‌وه ئاييني يه‌کانمان دا وه‌کوو ئاکارێک باسي لێ کراوه که بوغز و هه‌نيسک و خه‌مباري به دواي خۆي دا دێنێ.
دياره باس و بابه‌تي گرنگ و هه‌ستياري زه‌واج و ژياني هاوبه‌ش، وه‌کوو گۆڕيني جل و به‌رگ و پێڵاو و شتي لاوه‌کي ژيان نييه که بمانه‌وێ زۆر به هاساني گۆڕيني به سه‌ردا بێنين. زه‌واج به‌ڵێني و په‌يمانێکي پيرۆزه و پێوه‌ندي مه‌عنه‌وي و ده‌رووني دوو ئينسان به دواي خۆي دا دێنێ. له‌م په‌يمانه‌دا ژن و مێرد به‌ڵێني به يه‌کتر ئه‌ده‌ن که تا کۆتايي ته‌مه‌نيان يار و موونس و پاڵپشتي يه‌کتر بن. له ڕاستي دا به پاڵپشتي و متمانه‌ي ئه‌م په‌يمانه پيرۆز و به‌رزه‌يه که کچ ماڵي باوک به جێ دێڵێ و به يه‌ک دونيا هيوا و ئاره‌زوو ڕوو له ماڵي ميرد ئه‌کات. هه‌روه‌ها به پاڵپشتي و متمانه‌ي ئه‌م په‌يمانه، پياو خه‌رج و مه‌سره‌في زه‌ماوه‌ن و زه‌واج ئه‌دات و شه‌ووڕۆژ بۆ حه‌سانه‌وه‌ي بنه‌ماڵه هه‌وڵ ئه‌دات.
به داخه‌وه له ساڵاني ڕابردوودا ڕێژه‌ي ته‌ڵاق و دابڕان له ناو بنه‌ماڵاکان و به تايبه‌ت له ناو ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا وا تازه ده‌ستيان به ژياني هاوبه‌ش کردووه،چووه‌ته سه‌ره‌وه. دياره ته‌واوي ئه‌م ته‌ڵاقانه له سه‌ر بنه‌ماي بڕيارێکي ژيرانه و پێويست نين و زۆر جار ژن و مێرد به هاساني و به بيانووي زۆر منداڵانه و کێشه‌ي زۆر بچووک له يه‌کتر جيا ده‌بنه‌وه.
که وايه به‌رله‌وه‌ي ته‌ڵاق بۆ کۆتايي ههێنان به ژياني هاوبه‌ش هه‌ڵبژێرين، جارێکي تر به بابه‌ته‌که‌دا ڕۆ بچين و له بيرمان نه‌چێت که پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، فه‌رموويه‌تي: (جيبره‌ئيل هێنده به به‌رزي له لاي من باسي ژناني کرد که به‌و ئاکامه گه‌يشتم جيا له بابه‌تي زيناح، قه‌ت نابێ تاڵاق بدرێن).
سه رچاوه ي:ماڵەپەڕي ڕووناک