بۆچي مرۆڤ دهگري؟
يەکێک لەو پرسياره باوانهي كه دهكرێت ئەوەيە بۆچي مرۆڤ دەگري؟ ئەگەر بەهۆي شتێکەوە بێت کە پەڕيبێتە چاومانەوە، بە هۆي داوي خۆشەويستيەوە بێت، بەهۆي نوکتەيەکي زۆر هەزەليەوە بێت يان بە هۆي مردني کەسێکەوە بێت، گرنگ ئەوەيە ئێمە ئەگرين و زۆريش ئەگرين (وە تەنانەت ئەگەر نەشگرين ئەوە بە ئاشکرا پێمانەوە ديارە).
هەروەکو مايكڵ تريمبڵ دەڵێت: لە راستيدا فرمێسک تاقە شلەمەنيە کە لە لەشەوە دەر ئەچێت بێ ئەوەي ئيهانە بێت بۆ کەسي بەرامبەر. مايكڵ تريمبل مامۆستاي زانكۆيه له بواري هەڵسوکەوتي دهماريدا لە پەيمانگاي دهمارزاني لە لەندەن. لەم دوايانەدا کتێبێکي نوسيوە بە ناوي ‘ بۆچي مرۆڤ حەز دەکات بگري ئەمەي خوارەوە ههڵبژاردهيهكي وتووێژێکمانە لەگەڵيدا.لە روي جەستهييەوە چي رودەدات کاتێک ئێمە دەگرين؟م.ت: ئەگەر بە خەڵک بڵێن چي شتێک پێچهوانهي گريانە يەکسەر پێت دەڵێن پێکەنين. هەستێکي هاوشێوەمان بۆيەت لە کاتي گريان و پێکەنيندا کە وامان لێدەکات بە گران قسەمان بۆ بکرێت و هەناسەمان سواربێت. بەڵام لە راستيدا گريان جياوازە لە پێکەنين.
گريان لە هەناوماندا دروست دەبێت و ئەو هەستەي ناو هەناومانە کە سەرئەکەوێت. سەرەتا بە هەناسەدانێکي بەهێز دەست پێدەکات، قورگت وشک ئەبێت و ماسولکەکاني دەوروبەري چاو کاردانەوەيان تيا دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆي ئەوەي پهرچهكردارێك له سيستمي ناوهندي دهمارييهوه بنێرێتهوه بۆ رژێني لاكڕيماڵ بۆ ئەوەي فرمێسک برێژن. زۆربەي کات ناتوانيت رێگري لێ بکەيت.بهڵام پێکەنين زۆر کاتيە. پێويست ناکات بەردەوام نوکتەيەک هەبێت بۆ ئەوەي پێبکەنيت. بۆنمونە دەلێيت چۆنيت لارا؟ هاهاها زۆرجار وەکو سەلام بەکاردێت. بەڵام گريان وهك سەلام کردن بەکارنايهت.بێگومان ئەوە سەلامێکي زۆر سەير دەبێت… لە کتێبەکاتدا باسي ئەوەت کردوە کە چۆن مرۆڤ تاقە گياندارێکە کە دەگري، ئەتوانين بلێن بۆچي ئێمە نزيكهي بۆ ههموو شتێك دهگرين؟فرمێسک رۆڵێكي بايۆلۆجي هەيە بۆ ئەوەي چاو بە تەڕي بهێلێتەوە.
فرمێسک پرۆتين و دژه زيندهي تيايە بۆ پاراستني چاو لە توشبوون و ههوكردن. کاتێک چاوت ههويكرد و سور هەڵگەڕا، ئەمە دەبێتە هۆي خوراني چاو و رژاني فرمێسک. ئەگەر لم بکەيتە چاوي هەر ئاژەلێکەوە لەپێناو مانەوەي چاو بە تەري يەکسەر فرمێسک دەڕێژێت.
بەڵام ئەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە: تەنها مرۆڤە بە بۆنەي هەستەوە ئەگري. بێگومان من نالێم ئاژەڵ هەستيان نيە و خەفەتبار نابن.سهيره، ئەوە شتێکي شێتانەيە، بۆچي مرۆڤ تاقە بونەوەرێکە کە ئەگري بە هۆي ههست وسۆزهوه؟لە راستيدا بە تەواوەتي ناتوانين بڵێن بۆچي. بەڵام من بێرۆکەيەکم هەيە کە پێم وايە کاتێک کۆمەڵە سەرەتاييە بچوکەکان دەستيان بە پەرە پێداني زمان کرد، رێگايان خۆشکرد بۆ دروستکردني خوودئاگايي. بۆ ئەوەي خودئاگابيت پێويستيت بە ‘من هەيە هەروەها بۆ ئەوەي ‘من دروست بێت پێويستە ئەوە بزانيت کە ئەو ‘منه لە ئێستادا و لەم شوێنەدا بووني هەيە (واتە لە شوێن و کاتدا). لەگەڵ ئەم پێشکەوتنەدا، خەڵک لەوە تێگەيشتن کە کەسەکاني دەوروبەريان و ئەندامەکاني ناو کۆمەڵە بچوکەکەيان ئەمرن و ديار نامێنن. (سەرەتا هەوڵياندا پەيوەندي بەو کەسانەوە بکەن کە رۆشتوون )، هەر ئەمەش واي کرد يەکەمين رێوڕەسمە ئاينيەکان بێتە کايەوە کە لەهەمانکاتدا گۆرانيي و سەماشي لەگەڵدا ئەنجام دەدرا. من پێم وايە ئەمە ئەو کاتەيە کە گريان وەک دياردەيەک کە پەيوەندي بە هەستەوە هەبێت پەرەيسەند. گرياني بەکۆمەڵ لەوانەيە رۆڵێکي بەرچاوي هەبوبێت لەم رێوڕەسمە ئاينيانەدا هەروەکو چۆن بەشێکي گرنگي رێوڕەسمە ئاينيەکاني ئەمرۆشمانە.
دواي ئەو ماوە زۆرە من واي بۆ ئەچم کە سەرەتاي دروستبوني فرمێسکي هەستي پەيوەندي بە لەدەستدانەوە هەبوبێت.يەکێکي تر لە گريمانەکان ئەوەيە (کە لەهەمانکاتدا ناتونين ئەميش بسەلمێنين) کە لەم رێوڕەسمە سەرەتاييانەدا خەڵک مردووكانيان سوتاندووه و لە دەوري ئاگر کۆ بونهتهوه و بەهۆي دوکەڵەکەوە خوراني چاو دروست بوەو چاو فرمێسکي کردوە. وە لە دووبارە بونەوەي ئەم پرۆسهيدا گريان و خهمباري پێكهوه بهستراونهتهوه.بەڵام ئەگەر ئەمە وابێت ئەوا دەبوايە ئێمە بەس لەکاتي ڕێورەسمي ناشتن و سەرقەبرانا بگرياينايه بەڵام ئێمە هەرشتێک هەستمان بجوڵێنێت بۆي ئەگرين…لەڕاستيدا ئەمە پەيوەندي بە دووركهوتنهوه و لەدەستدانەوە هەيە.
گرنگترين شت بۆ شيردەرەکان دايکيانە، ئەگەر بەچکەي شيردەرەکان نەگرين ناتوانن درێژە بە ژيانيان بەن، هاواري جيابونەوەي منداڵ يەکەم شتە کە رووئەدات، لەهەمانکاتدا سەرەتاي دروستبوني پەيوەنديەکيشە لە نێوان منداڵ و دايکدا. بە برواي من، هۆکاري ئەوەي کە ئێمە دواي گريان هەست بە ئاسودەيي دەکەين ئەوەيە کە ئێمە وەک پەرچەکردارێکي هەستي لە زۆر زوەوە فێري بووين. وە ئێمە ئەم هەستەمان بە درێژايي 1،2ملوێنێک و دوسەدهەزارساڵ پەرە پێداوە، هەر بۆيە ناتوانين زۆر ورد بين لە وەي بۆچي دهگرين.کەواتە تۆ پێمان دەڵێت ئێمە بۆيە دواي گريان هەست بە ئاسودەيي دەکەين لەبەر ئەوەي ئەو کاتەمان بيردێنێتەوە کە لەلايەن دايکمانەوە ئارام کراوينەتەوە، بەڵام من لە هەمانکاتدا چەند لێکۆلينەوەيەکم بينيوە کە تەواو پێچەوانەي ئەم رايەي تۆيه.ئايا بهراستي گريان سودي هەيە بۆمان؟ وە لە هەمانکاتدا زۆربەي خەڵکيش دەڵێن کە گريان وايان لێدەکات هەست بە ئاسودەيي بکەن.
زۆرينەي لێکۆلينەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خەڵک لە دواي گريان هەست بە ئاسودەيي دەکەن. ئەمە حاڵەتێکهوه بۆ حاڵهتێك دهگۆڕێت، بۆنمونه ئهگهر لهماڵهوه شهڕت ببێ و بگريت بهڵام شهڕهكه بهردهوام بێ ئهوا گريانهكه سودي نابێ. بهڵام گريان لهگهڵ شيعر و مۆسيقادا يان لهكاتي لهدهستداني كهسێكدا، ههست دهكهيت گريان ياريدهدره و هێمنت دهكاتهوه. لەراستيدا گريان لە روي کۆمەلايەتيەوە لێمان چاوەرێدەکرێت.
سهرچاوهوهرگيراوه له ماڵپهڕي زانستهكان