• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2444
  • چوار شەممه 2/5/1392
  • رۆژژمێر :

پاك وخاوێني زۆريش باش نييە

زانيارييەكاني رێكخراوي يەكێتي ئەڵمانيا بۆ نەخۆشييەكاني هەستياري و رەبۆ، جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەستياري دژ بە خۆراكەكاني ئەمڕۆ، دوو ئەوەندەي دە ساڵ لەمەوبەر زياديكردووە، لە سەرووي هەموويانەوە تەنگەنەفەسي و نارێكي ريخۆڵەكان.

سۆنيا ليمێڵ، ئەندامي بۆردي سەرۆكايەتي رێكخراوەكە باس لەوە دەكات، كە زيادەڕەوي كردن لە پاكوخاوێن راگرتني منداڵ، وا دەكات سيستمي بەرگري لاي ئەو منداڵانە بە لاوازي بمێنێتەوە، تەنانەت كاتێكيش گەورە دەبن سيستمي بەرگرييان وەك پێويست گەشەسەندوو نييە.

زانيارييەكاني رێكخراوي يەكێتي ئەڵمانيا بۆ نەخۆشييەكاني هەستياري و رەبۆ، جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەستياري دژ بە خۆراكەكاني ئەمڕۆ، دوو ئەوەندەي دە ساڵ لەمەوبەر زياديكردووە، لە سەرووي هەموويانەوە تەنگەنەفەسي و نارێكي ريخۆڵەكان.

ليمێڵ ئامۆژگاري دايكان و باوكان دەكات، لە دواي شەش مانگييەوە خواردني تري وەك ميوە و گۆشت و شيري مانگا بدەن بە منداڵەكانيان، هەروەها لە هەندێك باردا خەمي نەخۆشكەوتني منداڵەكانيان نەبێت، چونكە مرۆڤ تا نەخۆش نەكەوێت سيستمي بەرگرييەكەي گەشە ناكات و دواتر بەرانبەر هەر نەخۆشييەك لاواز دەبێت.

د.ح

سەرچاوە: رۆژنامەي هاوڵاتي, ويكيپێديا.

ناو  ئيمەيڵ  شوێن