تێرنه‌بوون له‌کاتي نان خواردندا
ڕه‌نگه هه‌ندێ جار هه‌ست به‌وه کردبێت دواي ژه‌مێکي ئاسايي نان خواردن هه‌ست بکه‌يت تێر نه‌بوويت هێشتا برسيته ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند شێوه‌يه‌ك لێك ده‌درێته‌وه له‌وانه خواردنه‌وه‌ي بڕێکي زۆر کۆلا و ساردي وات لێده‌کات که‌هه‌ست به تێربوون نه‌که‌يت و بڕي زياتر له‌وه بخۆيت که له‌کاتي ئاسايدا تێري پێده‌خۆيت هه‌روه‌ها خواردنه له قوتوونراوه‌کان هۆکارێکي ترن بۆ دره‌نگ تێربوون به‌وه‌ي ئه‌و مادده و پێکهاته جۆراوجۆرانه‌ي ناويانه‌وه هه‌ربۆيه زۆر خواردني خۆراكي له قوتوونراو سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي تووشي دره‌نگ تێربوونمان ده‌کات هۆکارێکيش ده‌بێت بۆ قه‌ڵه‌و بوون .
ئه‌وانه‌ي که ژه‌مێکي پوختي به‌يانيان نان ده‌خۆن که‌متر هه‌ست به برسێتي و بێهيزي ده‌که‌ن له‌چاو ژه‌مه‌کاني تردا به‌ڵام ئه‌وانه‌ي ناني به‌يانيان که‌م و ناڕێکه به‌درێژايي ڕۆژه‌که برسيانه چونکه ڕيژه‌ي شه‌کري خوێنيان بۆ ئاستي پێويست به‌رز نابێته‌وه
.
ئه‌وانه‌ي به‌ر له‌نان خواردن ميوه و زه‌ڵاته هه‌مه جۆره‌کان ده‌خۆن که‌متر تووشي به‌و حاڵه‌ته ده‌بن که هه‌ست به تێرنه‌بوون ده‌که‌ن ، چونکه ئه‌م جۆره خۆراکانه بڕێکي باش ووزه و ڤيتاميني تێدايه و ڕێ له بێهزي له‌ش ده‌گرن .
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ي دواي نان کوپێك چا ده‌خۆن بۆ ماوه‌يه‌کي باشتر به تێربووني ده‌مێننه‌وه‌و که‌متر هه‌ست به برسێتي ده‌که‌ن له‌پاش چه‌ند کاتژمێري به‌ر له نان خواردن .
وشك بوونه‌وه و تونێتي هۆکارێکي تره بۆ هه‌ستکردن به برسێتي که‌واته سه‌ره‌ڕاي نان خواردن ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ست به برسێتي ده‌که‌يت په‌رداخێ ئاو بخۆ پێش ئه‌وه‌ي بڕيار بده‌ي که ژه‌مێکي زياده بخۆي .
کورد هیلس