ئاماده كردني خۆرشتي قورمه سه‌بزي
خۆرشتي قورمه سه‌بزي يه‌كێكه له خواردنه به تاموچێژه‌كان، چونكه خۆراكێكه ده‌وڵه‌نده به ماده‌ي خۆراكي وسه‌وزه‌ي پڕ له سود.
كه‌رسته‌ي پێويست
بۆ 6ـ 8 كه‌س
سه‌وزه‌ي ( مه‌عده‌نووس و كه‌وه‌ر و كه‌مێك په‌ڵپێنه
ـ كيلۆيه‌ك گۆشتي راني بێ ئێسك
ـ نيو كيلۆ فاسۆلياي سوور
ـ نيو پياڵه ليمۆي عوماني
ـ 3ـ 4 دانه ليمۆ
ـ كه‌وچكێك له تۆزي ليمۆ
ـ پياز 2دانه
ـ رۆن 250 گرام
شێوازي ئاماده كردني:
1ـ له شه‌وه‌وه فاسۆليا له‌ناو ئاو بكرێت.
2ـ سه‌وزه به باشي بشۆنه‌وه و دواي وشك كردنه‌وه‌ي به سه‌وزه وردكه‌ر وردي بكه‌ن، چه‌نده زياتر ورد بكرێت، تامي خۆشتر ده‌بێت.
3ـ سه‌وزه ورد كراوه‌كه له ناو رۆندا سوور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نابێت زۆر سوور بێته‌وه چونكه ره‌نگي تۆخ ده‌بێت و تايبه‌تمه‌ندي ڤيتامينه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
خۆرشتي قورمه سه‌بزي يه‌كێكه له خواردنه به تاموچێژه‌كان، چونكه خۆراكێكه ده‌وڵه‌نده به ماده‌ي خۆراكي وسه‌وزه‌ي پڕ له سود.
4ـ چه‌ند دانه پياز ورد بكه‌ن و يان ره‌نده بكه‌ن و له ناو رۆندا نه‌رمي بكه‌ن. دواتر زه‌رده‌چێوه‌ي به‌سه‌ردا بكه‌ن به راديه‌ك كه ره‌نگي پرته‌قاڵي بێت. دواتر كه‌مێك خوێي بۆ به‌سه‌ردا بكه‌ن و گۆشته‌كه‌ي له‌ناودا نه‌رم بكه‌ن تا گۆشته‌كه له‌ناو پيازدا ئاو بداته‌وه.
5ـ دواتر فاسۆلياي سوور كه پێشتر ئاوه‌كه‌ي لێ رێژراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌كه تێكه‌ڵ بكه‌ن و تا قه‌باره‌كه‌ي كه‌م و زياد نه‌كات. لێره‌دا رۆني سه‌ر سه‌وزه ده‌گيرێت. دواتر ئاوي له‌ناو ده‌كرێت به شێوه‌يه‌ك كه تا كوڵاندني خۆرشت به‌شي بكات.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاگري ژێري زياد بكرێت تا به باشي ده‌كوڵێت. كه ئاوه‌كه‌ي كه‌متر بوو ئاگره‌كه‌ي كه‌م بكه‌نه‌وه به جۆرێك كه رۆني سه‌ر خۆرشته‌كه كۆ بێته‌وه.
6ـ كه خۆرشت يه‌كي گرت خوێ و بيبه‌ر كۆنترۆڵ ده‌كات و دواتر ليمۆي عوماني سوور بكه‌نه‌وه و بۆي زياد بكه‌ن و ئه‌گه‌ر خۆتان ئاره‌زو بكه‌ن ده‌توانن تۆزي ليمۆ به سه‌ردا بكه‌ن.
چه‌نده ماوه‌ي كوڵاندني خۆرشتي قورمه سه‌بزي زياتر بێت، ده‌بێـته هۆي ئه‌وه‌يه كه تام‌و چێژي زياتر بێت.
nrt2