رۆژانه 30 هه‌زار وشه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت قسه بكه
ئه‌و شێوازه‌ي كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان ده‌ده‌وێن كاريگه‌ري له‌سه‌ر شێوازي گه‌شه‌ي زمان ئه‌و داده‌نێت و ته‌نانه‌ت كاريگه‌ري له‌سه‌ر لێكداني مێشكيشي داده‌نێت.
نيگه‌رانيه‌كاني هه‌ر دايكێك ئه‌وه‌يه كه دواي له دايك بووني منداڵه‌كه‌ي كاتێك ده‌يه‌وێ منداڵه‌كه‌ي قسه بكات، چۆن له‌وه تێبگات كه پێويستي به چي هه‌يه و چي ده‌وێت يان وه‌كو گه‌وره‌كان قسه بكات.
باش‌ترين حاڵه‌ت ئه‌وه‌يه كه دايكان و باوكان رۆژانه 30 هه‌زار وشه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ياندا قسه بكه‌ن.
لێكۆڵينه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان سه‌لماندووه كه ژماره‌ي ئه‌و وشانه‌ي كه له قسه كردني منداڵدا به‌كاردێت په‌يوه‌ندييه‌كي راسته‌وخۆي به به‌رز كردنه‌وه‌ي لێكداني مێشكي منداڵ هه‌يه.
بڵێن و دووباره‌ي بكه‌نه‌وه
هه‌رچه‌نده بۆتان بێزاركه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام منداڵ له دووباره كردنه‌وه چێژ وه‌رده‌گرێت. بيستني دووباره‌ي وشه‌يه‌ك كاريگه‌ري له‌سه‌ر به‌هێز كردني په‌يوه‌ندي ده‌نگ و مانا له مێشكي منداڵ داده‌نێت.
دووباره كردنه‌وه ده‌بێـته هۆي ئه‌وه‌ي كه به دواي ماناكه‌يدا له مێشكيدا بگه‌ڕێت و تۆماري بكات.
زماني ئاماژه به‌كار بێنن
ئه‌و منداڵانه‌ي كه ئاماژه‌كان فێر ده‌بن زووتر پيته‌كان فێر ده‌بن و قسه ده‌كه‌ن.
چيرۆكي بۆ بگێڕنه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداني كاره‌كاني منداڵ ده‌توانن رۆژانه 30 هه‌زار وشه قسه‌ي له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. يان چيرۆكي بۆ بگێڕنه‌وه.
ئه‌مكاره هه‌ر له رۆژ له دايك بوونيه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و دايكانه له‌گه‌ڵيدا بدوێن و كاتێك بێده‌نگ ده‌بن ، ده‌رفه‌تي قسه كردن به منداڵه‌كه‌تان بده‌ن. كاتێك شتێكي ده‌وێت، بهێڵن با خۆي به زمان داواي بكات.
5 هه‌ڵه‌ي زماني
ـ زۆرتر قسه كردن و كه‌متر گوێگرتن.
ـ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر وشه‌كان.
ـ راستكردنه‌وه‌ي وشه‌كان. ئه‌ركي ئێوه ئه‌وه‌يه كه به دروستي قسه بكه‌ن و منداڵانه قسه كردن باش‌ترين رێنماييه.
ـ زۆر قسه كردن له يه‌ك كاتدا و ده‌رفه‌ت نه‌دان به منداڵ كه فێريان ببێت.
س. چ
http://nrttv.com/nrt2/Direje.aspx?Jimare=2656