سوده‌كاني هيڵكه بۆ منداڵ
ده‌بێـته هۆي مانه‌وه‌ي كێشي له‌شي منداڵ به‌شێوه‌يه‌كي جێ‌گير ،له‌به‌ر بووني ره‌گه‌زه گرنگه‌كاني خۆراك له پێكهاته‌يدا وه‌ك پرۆتين و يه‌كه‌ي گه‌رمي پێويست .
ته‌ندروستي منداڵ پابه‌نده به خۆراكي ته‌ندروسته‌وه له‌به‌رئه‌وه پێويسته له‌سه‌ر دايكان و باوكان له خۆراكپێداني منداڵه‌كانيان هه‌مه‌جۆري له‌به‌رچاو بگرن له‌پێناو گه‌شه‌كردني جه‌سته‌يان به‌شێوه‌يه‌كي ته‌ندروست يه‌كيك له‌و خۆراكانه‌ي كه زۆرترين سود به منداڵ ده‌گه‌ێنێت پێويسته له‌كاتي كڕيني هێلكه‌دا رچاوي شكاوي و ره‌شبوونه‌وه تێكچووني ره‌نگه‌كه‌ي بكرێت نه‌وه‌ك تێكچوبێت ،ياخود له‌كاتي شه‌ڵه‌قاندنيدا ئه‌گه‌ر ده‌نگي هاو ئه‌وه ماناي ئه‌وه‌يه خراپ بووه،ياخود ئه‌گه‌ر سه‌رئاو بكه‌وێت ئه‌وا خراپ بووه.بۆيه شاره‌زاياني پزيشكي منداڵ سوده‌كاني هێلكه بۆ منداڵ به‌م شێوه‌يه ده‌خه‌نه روو:
• هێلكه له پێكهاته‌يدا پڕه له پرۆتين كه جه‌سته‌ي منداڵ زۆري پێويسته.
• ده‌بێـته هۆي مانه‌وه‌ي كێشي له‌شي منداڵ به‌شێوه‌يه‌كي جێ‌گير ،له‌به‌ر بووني ره‌گه‌زه گرنگه‌كاني خۆراك له پێكهاته‌يدا وه‌ك پرۆتين و يه‌كه‌ي گه‌رمي پێويست .
• يارمه‌تي مانه‌وه‌ي رێژه‌ي شه‌كر له خوێندا ده‌دات.
• له‌پێكهاته‌ي هێلكه‌دا مادده‌ي كۆلين هه‌يه كه هۆكارێكه بۆ گه‌شه‌كردني خانه‌كاني مێشك و سه‌نته‌ري ياده‌وه‌ري مرۆڤ.
• ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ي ئاسن و كرداري هه‌رس چالاك ده‌كات (له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له‌به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵيه‌كانه).
• له هێلكه‌دا ئۆميگا 3 هه‌يه كه رۆڵي گرنگي هه‌يه له به‌هێزكردني ياده‌وه‌ري و باشكردني بيستن.
• ڤيتامين B12ي تێدايه كه پارێزه‌ري گه‌شه‌ي منداڵه به‌تايبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ي كێشه‌ي گه‌شه‌يان هه‌يه.
SNN : به‌شي ته‌ندروستي