جانتاي منداڵەکەت قورسە؟
لێکۆڵينەوەيەکي زانستي نوێ ئاماژە بە مەترسييەکاني قورسي جانتاي منداڵ دەکات کە بۆ خوێندنگەکان لە شاني دەکات و جەخت لەوەش دەکاتەوە، منداڵ بەهۆيەوە توشي ئازاري پشت و چەندين ئازاري ديکە دەبێتەوە.
ئەو لێکۆڵينەوەيە کە لەلايەن دکتۆر ئۆرليش فيگلەرەوە ئەنجامدراوە و رايگەياند: قورسي کێشي جانتاي منداڵ کاريگەري خراپي دەبێت لەسەر تەندروستي منداڵ و دەبێت ئەو جانتايەي کە منداڵ لە شاني دەکات، لەسەر ئاستي هەردو شاني جێگير بێت و ئەگەر بێتو ئاستي جانتاکە نزميش بێت، ئەوا منداڵەکە ناچار دەبێت لەرێگەي ماسولکەي سکييەوە روبەڕوي ببێتەوە و ئەوەش زياني تەندروستي بۆ پشتي دەبێت.
لێکۆڵينەوەيەکي زانستي نوێ ئاماژە بە مەترسييەکاني قورسي جانتاي منداڵ دەکات کە بۆ خوێندنگەکان لە شاني دەکات و جەخت لەوەش دەکاتەوە، منداڵ بەهۆيەوە توشي ئازاري پشت و چەندين ئازاري ديکە دەبێتەوە.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕو، دەبێت قايشي جانتاکە تاڕادەيەکي باش پان بێت تاوەکو زيان بە پشتي منداڵەکە نەگەيەنێت و جەختيش لەوە دەکاتەوە کە کێشي هەر جانتايەک دەبێت هاوتاي (10%)ي کێشي منداڵەکە بێت و ئەگەر لەو ريژەيەش زياتر بێت ئەوا منداڵەکە لەرێگەي ماسولکەکانييەوە بەرەنگاري ئەو قورسييە دەبێتەوە و ئەوەش زياني تەندروستي لێ دەکەوێتەوە.
(سبەي)