چاره‌سه‌ري خه‌مۆكي به تيشكي خۆر
پزيشكاني فه‌ڕه‌نسي بۆ رێگه گرتن له بڵاو بوونه‌وي خه‌مۆكي رويان له چاره‌سه‌ري تيشكي خۆر كردووه.
ئه‌وان بڕوايان وايه كه يه‌كێك له هۆكاره‌كاني خۆ كوشتن و په‌ره‌سه‌ندني خه‌مۆكي له فه‌ڕه‌نسا و وڵاتاني تري ئه‌وروپي ئه‌وه‌يه كه ماوه‌يه‌كي زۆر كه‌شوهه‌وا هه‌وريه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خه‌مۆكي هۆكاري تريشي هه‌يه كه بۆ باري ئابوري و قه‌يراني كۆمه‌ڵايه‌تي ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر بۆيه بازاڕي فرۆشتني گڵۆپي خۆر گه‌شه‌ي كردووه و چاويلكه‌ي تايبه‌تي نورگرافي به‌ره به‌ره نمايش ده‌كرێت.
به‌ڵام ژماره‌يه‌كي تر له كۆمه‌ڵناساني فه‌ڕه‌نسي بڕوايان وايه كه نابێت هۆكاري سه‌ره‌كي خه‌مۆكي ئه‌وروپيه‌كان به نه‌بووني تيشكي خۆر دانبرێت.