کاباني و ماڵ‌داري
هه‌ڵه‌يه‌کي زۆر گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر سووکايه‌تي به‌م ئه‌رکه به‌رز و پيرۆزه بکرێت. به ڕاستي ڕێز و بايه‌خي کاباني و ماڵ‌اري ژنان له ڕێز و قه‌دري هيچ پيشه‌يه‌ک که‌م‌تر نييه.
خانوو بۆ ئێمه شوێنێکي زۆر بچووک و ئاسايي‌يه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م شوێنه بچووک و ئاسايي‌يه بۆ ژيان و سه‌قام و حه‌سانه‌وه‌ي ئێمه، نێعمه‌تێکي بێ‌وێنه و زۆر زۆر بايه‌خ‌داره. دياره پياوي ماڵ دواي ڕۆژێک کار و خه‌بات و تێکۆشاني پڕ له ماندوويي و ده‌مه‌قڕه و گيروگرفت، به‌و هيوايه بۆ ماڵ دێته‌وه که له ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ي خۆي‌دا بحه‌سێته‌وه و به ئارامي و هێمنايه‌تي ڕۆحي و زه‌يني بگات. دياره هيچ شوێنێک ئه‌ونده‌ي ماڵ و خانووي خۆمان ناتوانێ به‌دي‌هێنه‌ري ئارامي و حه‌سانه‌وه‌ي ئێمه بێت.
ماڵ و خانووي ئێمه شوێني په‌روه‌رده‌کردني منداڵان و شوێن و ناوه‌ندي عه‌شق و ئه‌ويني هاوسه‌ران و يه‌که‌م ناوه‌ندي به‌دي‌هێنه‌ري پێشکه‌وتن و هه‌ڵداني کۆمه‌ڵگاي ئيمه‌يه. هه‌ر بۆيه زانياران و مامۆستاياني زانستي ده‌روون‌ناسي و کۆمه‌ڵه‌ناسي به‌رده‌وام داکۆکي له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕێگاي پێشکه‌وتني هه‌موو کۆمه‌ڵگايه‌ک له ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ي ئێمه‌دا ده‌س پێ ده‌کات.
ئيستا پرسيار ئه‌مه‌يه ئه‌بێ چي بکه‌ين بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌م هێلانه و ناوه‌نده به‌رز و پيرۆزه تووشي سه‌رلێ‌شێواوي نه‌بێت؟
دياره به‌ڕێوه‌بردن و ڕاگرتني ئارامي و هيمني و خۆشي ئه‌م ناوه‌نده ئه‌رکي ته‌واوي ئه‌نداماني بنه‌ماڵه‌يه به‌ڵام خاتوون و کاباني ماڵ ده‌وري له هه‌مووان زياتره. ژن و کاباني ماڵ به ته‌دبير و ژيري و ئه‌زمووني خۆي له بواري ماڵ‌داري و په‌روه‌رده و حه‌وانه‌وه‌دا ماڵ ده‌کاته بواري پێشکه‌وتن و هه‌ڵداني ئه‌نداماني بنه‌ماڵه. هه‌ر بۆيه هه‌ڵه‌يه‌کي زۆر گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر سووکايه‌تي به‌م ئه‌رکه به‌رز و پيرۆزه بکرێت. به ڕاستي ڕێز و بايه‌خي کاباني و ماڵ‌اري ژنان له ڕێز و قه‌دري هيچ پيشه‌يه‌ک که‌م‌تر نييه.
خاتوون و کاباني ماڵ، دايکێکي باش و ژير و کارامه‌يه له په‌روه‌رده‌کردني منداڵان‌دا،هاوڕێ‌يه‌کي باشه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ي و به‌رده‌وام هێز و وره‌ي پێ ئه‌دات و له هه‌مان کات‌دا له کاري ماڵ‌داري و خاوێني و خوه‌راک چێ‌کردن و ميوان‌داري و بابه‌تي‌تري ماڵ‌داري‌دا به وشياري و ئيمان و به‌رپرسياري هه‌لس‌وکه‌وت ده‌کات.
سایتی رووناک