خه‌ون به‌ئاره‌زووي خۆت
ئامێرێكي نوێ به‌ناوي (ڕيمي) كه ناوي (خه‌وني كراوه)ي لێنراوه، داهێنانێكي نوێيه‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌يه، ده‌يانه‌وێت له‌كاتي نوستندا ئه‌و خه‌ونانه ببينن كه خۆيان مه‌به‌ستيانه، هاوكات كاتيش بۆ خه‌ونه‌كه دابنێن.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ڕۆژنامه‌ي حورييه‌تي توركي، له‌به‌شي ناوه‌وه‌ي چاويلكه‌ي خه‌وني كراوه‌دا شه‌ش دانه گڵۆپي (LED) هه‌يه‌و هێما بۆ چاوه داخراوه‌كان ده‌نێرن، به‌و شێوه‌يه به‌كارهێنه‌ران به‌خه‌ياڵي ئه‌و خه‌ونه‌ي كه مه‌به‌ستيانه بيبينن ده‌خه‌ون، دواتريش خه‌ونه‌كه ده‌بينن، هه‌روه‌ها ده‌توانن خۆيان كات بۆ ماوه‌ي ئه‌و خه‌ونه دابنێن كه مه‌به‌ستيانه بيبينن.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵه‌كه، به‌كارهێنه‌ران دواي ئه‌وه‌ي پێگه‌ي (Sleepwithreeme.com) ده‌كه‌نه‌وه، ده‌چنه به‌شي دياريكردني كات‌و چاويلكه‌كه له‌به‌رامبه‌ر شاشه‌كه ڕاده‌گرن، به‌و شێوه‌يه ده‌توانن كاتي بينيني خه‌وه‌كه‌يان‌و ماوه‌كه‌ي ده‌ستنيشان بكه‌ن.چاويلكه‌ي خه‌وني كراوه هێشتا نه‌كه‌وتۆته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام بڕياره له‌مانگه‌كاني داهاتوودا بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه‌و نرخه‌كه‌شي (80) دۆلار ده‌بێت.