• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 182
  • پێنج شەممه 5/10/1392
  • رۆژژمێر :

با منداڵەكانتان بە زۆر خواردن نەخۆن

 

يەكێكە لە حەزەكاني دايك و باوك ئەوەيە كە هەميشە حەز بەوە دەكەن كە منداڵەكەيان زۆر بخوات و هەوڵيش دەدەن بە زۆر خواردنيان پێ بدەن.

بەڵام شتێك هەيە كە هەندێك منداڵ لە ئەساسەوە خۆيان ئارەزووي كەم خواردنيان هەيە.

بۆيە ئەو هۆكارە نابێت ببێتە جێگەي دڵەڕاوكێ دايكان.

بەڵام لەگەڵ ئەوەيشدا كۆمەڵێك هۆكار هەن بۆ ئەوەي كە منداڵ تووشي كەم خواردن ببێت، وەكوو هەڵكشاني تەمەن و هەوكردن، بۆيە نابێت لە ژێر هەر بيانويەكدابێت وا لە منداڵ بكرێت كە بە زۆر خواردن بخوات.

جا بۆ ئەوەي منداڵ بە ئارەزووي خۆي خواردن بخوات پێويستە دايكان رێگەي جۆراوجۆر بۆ رازي كردني منداڵ بگرێتەبەر تاوەكوو بە ئاسايي خواردن بخوات، وەكوو پێشكەشكردني خواردني جۆراوجۆر و رازاندنەوەي مێزي و سفرەي نان خواردن، هەروەها ئەو خواردنانە ئامادە بكات كە دەزانێت منداڵەكە حەزي لێيەتي.

سايتى هه‌ولێر_ ئارى