• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 247
  • چوار شەممه 11/10/1392
  • رۆژژمێر :

نيشانەكاني نەخۆشيي دڵ لە منداڵاندا

 بۆ ئەوەي بزانين منداڵان نەخۆشيي دڵيان هەيە چەند بەشێكن، بەشێكيان هەر هەست پێناكرێت بەڵكو بگرە تا تەمەني 40 تا 50 ساڵيش تێدەپەڕێنێت هەر پێي نازانن و لە كاتي پشكنينێكي ديكەدا روون دەبێتەوە، كە نەخۆشيي دڵي هەيە و دڵي كوني تێدايە.

 

هەروەها جۆرێكي ديكەيش هەيە كە لە دواي لەدايكبووني منداڵەكە بە يەك دوو درۆژ هەستي پێدەكرێت، ئەو منداڵە شين و مۆرە و ڕەنگي ئاسايي نييە و تەنگەنەفەس دەبێت و شيري دايكي بەجواني پێ ناخورێت. هاوكات جۆرێكي ديكەيشمان هەيە كە لە دواي لەدايكبووني منداڵ وردە وردە نيشانەكاني تێدا بەديار دەكەوێت، بۆ نموونە ئەومنداڵە لە كاتي ياريكردنيدا زوو ماندوو دەبێت، دڵەكوتە دەگرێت و، لاوازە و قەڵەو نابێت ئەمەيش نيشانەكاني دەگۆڕدرێت، وەك ئەوەي كە نەخۆش هەيە دڵي زۆر خێرا لێدەدات و، هەروەها جۆرێكي ديكەيشمان هەيە ئەوانە تواناي ژيانيان نييە و دواي لەدايكبوونيان دەمرن، چونكە دڵي بەشێوەيەكي ناڕێك دروست بووە و، بەرگەي ژيان ناگرێت و، ناتوانێت بە ئاسايي بژيت.

بۆ ئەوەي بزانين منداڵان نەخۆشيي دڵيان هەيە چەند بەشێكن، بەشێكيان هەر هەست پێناكرێت بەڵكو بگرە تا تەمەني 40 تا 50 ساڵيش تێدەپەڕێنێت هەر پێي نازانن و لە كاتي پشكنينێكي ديكەدا روون دەبێتەوە، كە نەخۆشيي دڵي هەيە و دڵي كوني تێدايە.

بۆ چارەسەري ئەوانەي تووشي نەخۆشي دڵ كونبوون هاتوون، دواي دەسنيشانكردني نەخۆشەكە قەستەرەي دڵي لەلايەن پزيشكي تايبەتي منداڵانەوە بۆ ئەنجام دەدرێت. هەندێك جۆري كوني دڵي منداڵانيش هەيە، كە دەكرێت هەر بە قەستەرە چارەسەري بۆ بكرێت.

 لەكاتي نەشتەرگەري بۆ دڵ پێويستيان بە خوێني گەرم هەيە، چونكە هەندێك ماددە هەيە لە گەرمي خوێنەكەدا هەيە و، پێويستييان بەو مادانەهەيە و هەوڵ دەدەن خوێنەكە بەگەرمي بدرێتە نەخۆشەكە ئەمە لەدواي ئەوەي پشكنين بۆ خوێنەكە دەكرێت.

 

دەستگاي ميديايي هەولێر