• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 4645
  • دوو شەممه 14/11/1392
  • رۆژژمێر :

 هۆكاري ناڕێكي لێداني دڵ ئاشكراكرا

 

ژمارەيەك لەزاناياني زانكۆي (كالگاري) لەكەنەدا توانيان ميكانيزمي بايۆلۆژي شەپۆلەكاني كاليسيۆم ئاشكرابكەن كەهۆكاري ناڕێكي لێدانەكاني دڵە كەهەندێ جار دەبێتە هۆي مردني لەناكاو. تيمي توێژەران بەسەرۆكايەتي (وين چين) بەهيوايە ئەو دۆزينەوەيان ببێتە هۆي دۆزينەوەي دەرمان و ڤاكسيني نوێ بۆ چارەسەري ئەو بارە تەندروستييە.

 سيستمي نارێكي كاري دڵ تێكچوونێكي پاسۆلۆژييە بۆ گرژبوني دڵ كەهەندێ جار لەوانەيە ببێتە هۆي گۆرانكاري لەدڵدا، و زۆربەي جۆرەكانيش دەبێتە هۆي نارێكييەكي مەترسيدار. زانايان رايانگەياندوە كەچەندين هۆكاري تريش هەن كەدەبنە هۆي ناڕێكي لەلێدانەكاني دڵدا، لەوانە هۆكاري جيني و بۆماوەيي.

ژمارەيەك لەزاناياني زانكۆي (كالگاري) لەكەنەدا توانيان ميكانيزمي بايۆلۆژي شەپۆلەكاني كاليسيۆم ئاشكرابكەن كەهۆكاري ناڕێكي لێدانەكاني دڵە كەهەندێ جار دەبێتە هۆي مردني لەناكاو. تيمي توێژەران بەسەرۆكايەتي (وين چين) بەهيوايە ئەو دۆزينەوەيان ببێتە هۆي دۆزينەوەي دەرمان و ڤاكسيني نوێ بۆ چارەسەري ئەو بارە تەندروستييە.

 لەگرنگترين ئەو هۆكارانەش ئەوەيە كەدڵ بەرێژەيەكي زياد لەپێويست كاليسيۆمي پێدەگات، ئەوەش چالاكييەكي كارەبايي تێدەپەڕێنێت و دەبێتە هۆي گرژبووني ماسولكەي دڵ. زانايان گرنگييەكي تايبەتييان داوە بەو توێژينەوەيەو لەسەر مشك تاقيانكردەوە كەدەركەوت (دەروازەي كاليسيۆم) هەيە كەلەنێو وەرگري (ريانۆديني)دايە كەبەرپرسي دروستبووني شەپۆلي كاليسيۆمە كەهاوكارە لەگەشەكردني نارێكي كاركردني دڵدا. بۆيە بەرهەمهێناني ئەو شەپۆلانە دەبێتە هۆي ئەوەي كەمرۆڤ لەناڕێكي لێدانەكان بپارێزێت.

SNN - بەشي تەندروستي