پێنج وشه مندال تێك ئه شكێنێت
خێزان يه‌كه‌م ده‌زگاي په‌روه‌رده‌كردني منداڵه كه تيايدا گه‌شه‌و نما ده‌كات و چاوي له ئامێزيه‌وه هه‌ڵدێنێت و تاكو گه‌وره ده‌بێت و پشت به خۆي ده‌به‌ستێت، پاش ئه‌وه ده‌گات به ده‌زگاي دووه‌م كه ئه‌ويش خوێندنگايه و ته‌واوكه‌ري ماڵه‌وه‌ي منداڵه‌كه‌يه، كه‌سايه‌تي منداڵيش هه‌ر له‌ماوه‌ي پێنج ساڵي يه‌كه‌مي سه‌ره‌تاييدا واته له‌ناو خێزانه‌كه‌يدا بۆي دروست ده‌بێت و هێماكه‌ي ڕوون ده‌بێته‌وه.
به‌لام بيرتان نه‌چيت پينجوشه هه‌يه که‌سايه‌تي منداڵ تێک ده‌شکينێت:
1.دوعاکردن لێي به مردن و نه‌خۆش که‌وتني.
2.وتني وشه‌ي تۆ بێ ئه‌قڵيت و له هيچ تێ ناگه‌يت..
3.تۆ ته‌مه‌ڵيت هه‌رگيز چاک نابيت..
4.لێت ده‌ده‌م لێدانێک نه‌تبينيبێت له ژيانتدا..
5. کێ ئه‌لێت تۆ منداڵي منيت؟
كه‌واته زۆر گرنگه خێزان گرنگي به‌و ئامراز و ڕه‌فتار و ڕێگا ته‌ندروستيانه بدات كه كه‌سايه‌تي منداڵه‌كه‌ي پێ گه‌شه ده‌بێت و ده‌يكاته لاوێكي پشت به خۆ به‌ستوو و خاوه‌ن كه‌سايه‌تييه‌كي توند‌و به‌هێز و له‌هه‌مان كاتدا گونجاو و چالاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ري.