عه‌ده‌سه زيان به چاو ده‌گه‌يه‌نێت
له‌سه‌ر داناني عه‌ده‌سه‌ي دروستكراو بۆ چاو لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ له ئه‌ڵمانيا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، عه‌ده‌سه زيان به چاوه‌كان ده‌گه‌يه‌نێت و له‌گه‌ڵ به‌كارهێناني بۆ ماوه‌يه‌ك چاو تووشي هه‌وكردن ده‌كات.
له‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه به به‌كارهێنه‌راني عه‌ده‌سه‌ي چاو له‌شه‌و رۆژێكدا ده‌توانن 10 كاژێر به‌كاري بهێنن چونكه، له‌و ماوه‌يه‌دا زياتر شه‌به‌كه‌ي چاو تووشي وشكبوون و هه‌وكردن و ئازار ده‌كات.
پزيشكه‌كان ئه‌وه‌يانروونكردۆته‌وه، پێش نووستن ده‌بێ عه‌ده‌سه‌كه ده‌ربهێنرێت و له‌كاتي لابردنيشيدا چاوه‌كان وشك ده‌كات و پێويسته قه‌تره‌ي فرمێسكي ده‌ستكردن به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ي چاو له وشك بوون بپارێزرێت.
ئه‌وه‌ي كه زياتر پێداگريان له‌سه‌ر كردووه ئه‌وه‌يه، پێش ئه‌وه‌ي عه‌ده‌سه‌كه به‌كاربهێنرێت ده‌بێ هه‌ردوو ده‌سته‌كان بشۆردرێن چونكه له‌و كاتانه‌دا ده‌سته‌كان مليۆنان به‌كتريايان له‌خۆيان هه‌ڵگرتووه.
نها24