ئايا مرۆڤ تەنها 5 هەستي هەيە؟
"هەستەکان تەنها پێنجن" ياخود "مرۆڤ تەنها پێنج هەستي هەيە" ئەوانيش بريتين لە بينين و بيستن و تامکردن و بۆن کردن و بەرکەوتنن؟ لەوانيە زۆرێک لە ئێمە تەنها بەوشێوەيە تێگەشتبێت کە هەستەکان تەنها ئەمانەن و ئەوانەي ديکە پەيوەنديان هەيە بە شتي ديکەوە لە جەستەيدا، ياخود پەيوەنديان هەيە بە باري دەرونييەوە.
بەڵام لە ڕاستيدا چەند هەستێکي ديکە هەيە کە بە هەستە لاوەکييەکان دادەنرێن و ئەوانيش نزيکەي 9 تا 20 هەست دەبن.
لەوانەش بالانسکردني جەستە و خێرا ڕۆشتن و ئازار و پلەي گەرما چەند شتێکي ديکە، ئەوانيش پەيوەندييان هەيە بە هەستەوە لە جەستەي مرۆڤدا.
خەندان لايف