• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2102
  • چوار شەممه 1/5/1393
  • رۆژژمێر :

 دابەزاندني گەرماي لەشي منداڵ

پزيشكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێويستە دايك و باوكان بەردەوام ئاگاداري پلەي گەرميي لەشي منداڵەكانيان بن و بۆ ئەو مەبەستەيش هەندێك ڕێگا يان ڕوون كردووەتەوە، بۆ ئەوەي منداڵەكەت بپارێزي و، بە ئاسودەيي بيهێڵيەوە تا خێرا چاك بێتەوە:

*برێكي زۆر شلەمەنيي پێ بدە بۆ ئەوەي لەشي وشك نەبێتەوە.

شيري خۆتي پێبدە، يان شيري قوتوو بە شێوەيەكي ڕێك و، بڕێكيش ئاوي كوڵاوي ساردبۆوە.

*لێي بگەڕێ خۆراك بخوات هەر كاتێك ئارەزووي خواردني كرد، ئەگەر حەزي بە خواردني زۆر نەكرد ئەوا كەم كەم بيدەيە، بەڵام بە شێوەيەكي ڕێك و پێك بۆ پتەوكردني تەندروستي.

* ماوەي پێ بدە تا پشوو بدات، ئەگەر ويستي، بەڵام پيويست ناكات بمێنێتەوە لەناو جێگا ئەگەر پي ي خۆش نەبوو.

*دڵنيابە لەوەي كە منداڵەكەت جلي زۆري لەبەر نييە و ئەگەريش لەبەريدا بوو، ئەوا كەمي بكەوە.

*(پاراستۆل)يان(ئيبۆپرۆفين)ي پێبدە ئەگەر زۆر هيلاك بوو، بەڵام ئەو كارە مەكە ئەگەر مندالەكەت تەمەني نەگەيشتبووە 3 مانگ واتا كەمتر بوو. كاتێكيش كە دەرمانت پێدا ڕاي پزيشك وەرگرە يان دەرمانساز بۆ ئەوەي دڵنيا بي لە بڕەكەي وريا بە نابێت هەردوو دەرمان لەيەك كات بدەيتە منداڵەكەت. ئەگەر دەرمانت پێدا كاريگەريي نەبوو ئەوا دەرمانەكەي بۆ بگۆڕە. بێگومان گوێت لەوە بووە كە پاراستۆل پەيوەنديي هەيە بە پشووسواري "ڕەبوو"، يان دەنگێكي وەك فيكە لەو كاتەدا مەترسە لەبەر ئەوەي هيچ بەڵگەيەك نييە كە پاراستۆل تووشي كێشەي بكات، پاراستۆل زۆر پارێزەرە بۆ منداڵەكەت.