• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3163
  • شەممه 26/7/1393
  • رۆژژمێر :

درقازانجەكاني شيري دايك بۆ منداڵ و دايكەكەيشي

1. بەهێزكردني پێوەنديي سۆزداريي نێوان دايك و منداڵ

2. شكاندني تينوێتي و تاسەي دەروونيي منداڵ

3. خۆراكي تەواو تێركردني منداڵ بەبێ ئەوەي شتي زيادەي بخرێتە سەر

4. پاراستني مەمكي دايك لە شێرپەنجە

5. پاراستني مەمكي منداڵەكە ئەگەر كچ بێ لە سەرەتان

6. پێوەنديي شيري دايك لەگەڵ هۆش و زيرەكيي منداڵەكە

7. ئەو منداڵانەي شيري دايك دەخۆن، جووڵە و گەشەي جەستەييشيان خێراترە.

8. شيري دايك بەردەوام لەبەردەستە و بێبەرامبەرە

9. شيري دايك سيستەمي جەستەي منداڵەكە لە هەمبەر نەخۆشييەكاندا بەهێزتر دەكات

10. شيري دايك لە شيرەكاني ديكە ئاسانتر هەرس دەبێ

11. مژتني مەمكي دايك دەبێتە هۆي ئەوەي منداڵدان(روحم)ـي دايك زووتر چاك بێتەوە و وەك جاراني لێ بێتەوە.

12. ئەگەر منداڵەكە خێرا دەست بە مژيني مەمكي دايكي بكات، لە خوێنبەربووني پاش منداڵبوون دەيپارێزێت.

13. شيردان ناهێڵێ دايك پاش منداڵبوونەكەي قەڵەو بێ و بيچمي جەستەي تێك بچێت.

14. شيري دايك منداڵ لە نەخۆشيي جگەر و شەكرە دەپارێزێت.

15. ئەو دايكانەي مەمك دەدەنە منداڵەكەيان، ئەگەر شەكرەيشيان بێ، ئيتر كەمتر پێويستيان بە ئەنسۆلين دەبێت.

16. شيري دايك ئالەرژي و هەستياريي منداڵ كەمتر دەكاتەوە.

17. شيري دايك تا رادەيەكي زۆر گوێچكەي منداڵ لە چڵك و ئيتلتيهاب دەپارێزێت.

18. شيري دايك منداڵ لە مەرگي كتوپڕ و لەناكاو دەپارێزێت.

19. شيريي دايك منداڵ لە هەوكردني سيەكان دەپارێزێت.

20. شيري دايك منداڵ لە كەمايەسي و نەخۆشينەكاني چاو دەپارێزێت.

21. شيري دايك ئێسقاني منداڵ پتەوتر دەكات.

22. شيري دايك يارمەتيدەري كامڵبوون و بەهێزبووني دەزگاي هەرسي منداڵ دەبێ.

23. شيري دايك هەلي ئەوەش دەڕەخسێنێ منداڵەكە لە ئايندەدا قەڵەو نەبێ.

24. شيري دايك مەترسيي برينداربووني ريخۆڵە زۆر زۆر كەم دەكاتەوە.

25. ئەو منداڵانەي شيري دايك دەخۆن، كەمتر نەخۆش دەكەون.

26. شيري دايك، كاريگەريي كوتان و واكسنەكان زياتر دەكات.

27. پلەي گەرماي شيري دايك هەميشە وەك يەكە.

28. رێژەي چەوريي كاربۆهيدرات و پرۆتيين لە شيري دايكدا وەك يەكە.

29. شيري دايك لە هەموو شيرێك بەچێژترە.

30. ئەو منداڵانەي شيري دايك دەخۆن، تۆكمەتر و تەندروستترن.

31. شيري دايك ژاني سرووشتيي منداڵ دەشكێنێ.

32. ئەو منداڵەي شيري دايك دەخوات، بۆنيشي خۆشترە.

33. شيري دايك ئانتي بايۆتيكێكي كاريگەرە بۆ برين.

34. شيري دايك ئيلتيهاباتي چاو كەم دەكاتەوە.

35. شيري دايك وا لە منداڵەكە دەكات متمانەي بەخۆي بێت.

36. شيري دايك ناهێڵێ منداڵەكە ئاسني كەم بێت.

37. شيري دايك ناهێڵێ كۆئەندامي ميزكردني منداڵەكە تووشي هەوكردن و ئيلتيهاب بێت.

38. شيري دايك ئەگەري فتق لە منداڵەكەدا كەم دەكاتەوە.

39. شيري دايك گەشەي كۆمەڵايەتيي منداڵەكە پتر دەكات.

40. ئەو منداڵانەي شيري دايكيان دەخۆن، پێستێكي تۆكمە و جوانتريان دەبێت.

41. ئەو منداڵانەي بە شيري دايكيان گەورە بوون، دەموودوويان باشترە و زمانپاراوترن.

42. ئەو منداڵانەي بە شيري دايكيان گەورە دەبن، ددانيان كەمتر خراپ دەبێت.

43. شيري دايك گەشەي ددان و شەولگەي منداڵە باشتر و خێراتر دەكات.

44. شيري دايك وا لە منداڵ دەكات، كەمتر ئاژەڵە ماڵييەكان ئازار بدات.

45. ئەگەر شيري خۆت بدەيتە منداڵەكەت، ئيتر نيگەران نابيت ئاخۆ ئاوي شيرەكە خاوێنە يان نا.

46. شيري دايك باشترين خواردنە بۆ منداڵي نەخۆش.

47. شيري مانگا بۆ گوێرەكە دروست كراوە.

48. شيري بنيادەم بۆ منداڵي بنيادەم دروست كراوە.