کۆنترين قورئاني دونيا له ئه‌ڵمانيا
کارناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌دان قورئانێک که له کتێبخانه‌ي زانکۆي تۆبينگن دا ده‌پارێزرێت، زۆر کۆنه و ئه‌گه‌ري ئه‌وه له‌ئارادايه که کۆنترين قورئان بێت له جيهاندا که مێژووه‌که‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي مێهر: کارناسان پاش خوێندنه‌وه‌ي چه‌ندين بڕگه له قورئاني کۆني کتێبخانه‌ي زانکۆي تۆبينگن گه‌يشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ي که مێژووي نووسيني ئه‌و قورئانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ي حه‌وته‌مي زاييني يان سه‌ره‌تاکاني ده‌ستپێکردني ئاييني ئيسلام.
کارناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌دان قورئانێک که له کتێبخانه‌ي زانکۆي تۆبينگن دا ده‌پارێزرێت، زۆر کۆنه و ئه‌گه‌ري ئه‌وه له‌ئارادايه که کۆنترين قورئان بێت له جيهاندا که مێژووه‌که‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا.
ئه‌و قورئانه له 150 ساڵ پێشه‌وه له خه‌زێنه‌ي کتێبخانه‌ي زانکۆي تۆبينگن ده‌پارێزرا به‌ڵام تا ئێستا که‌سێک له‌باره‌ي مێژووه‌که‌ي و گرينگايه‌تييه‌که‌ي لێکۆڵينه‌وه‌ي ئه‌نجام نه‌داوه.
پسپۆڕاني ئه‌و بواره به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنيکييه زانستييه‌کان بۆيان سه‌لمێندراوه که ئه‌و قورئانه يه‌کێک له کۆنترين ده‌قه‌کانه له کتێبي پيرۆزي موسڵمانان و ئه‌گه‌ري زۆره که ته‌نيا 20 بۆ 40 ساڵ پاش کۆچي دوايي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام(د.خ) نووسرابێت.
ده‌قي قورئانه‌که له‌سه‌ر پێستێکي پته‌و و باش نووسراوه که توانيويه سه‌دان ساڵ بمێنێته‌وه و نووسراوه‌يه‌کي به‌شي گه‌وره له کتێبي پيرۆزي موسڵمانان له ئايه‌تي 37ي سووره‌ي 17 تا ئايه‌تي 57 سووره‌ي سي و شه‌شه‌م له‌خۆ ده‌گرێت.
وته‌بێژێکي کتێبخانه‌ي زانکۆي تۆبينگن ڕايگه‌ياند: به گوێره‌ي ئه‌و زانيارييه‌ي به‌ده‌ستهاتووه ئه‌گه‌ري زۆره که ئه‌و قورئانه له‌لايه‌ن حه‌زره‌تي عه‌لي بن ئه‌بي تاڵب(ع) چواره‌مين خه‌ليفه‌ي موسڵمانان نووسراوه و ده‌ستنووسي ئه‌وه و ئه‌م گومانه له‌وێدا به‌هێز کراوه‌ته‌وه که ئيمام عه‌لي(ع) له سه‌ره‌تاي ئيسلام يه‌کێک له که‌سانێک بوو که خوێنده‌وار بوو که ده‌وترا حافز بووه واتا قورئاني له‌به‌ر کردبوو.
نووسراوه‌کاني ئه‌و قورئانه به ڕێنووسي کووفي نووسراوه که يه‌کێک له کۆنترين ڕێنووسه‌کانه له زماني عه‌ره‌بي و ده‌قي ئه‌م قورئانه به يه‌کێک له جۆره کۆنه‌کاني ئه‌م ڕێنووسه کووفييه ناسراو به "حجازي"، نووسراوه.
به وته‌ي زانکۆي تۆبينگن، نموونه‌يه‌ک له‌م قورئانه کۆنه له پاييزي داهاتوو له پيشانگايه‌ک له شاري "انتورپ" له هۆڵه‌ندا ده‌خرێته به‌ر ديدي هۆگران.
ئه‌و قورئانه له ساڵي 1846ي زاييني له ڕۆژهه‌ڵاتي ناڤين کڕدراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا و له‌و کاته‌دا له خه‌زێنه‌ي کتێبه ده‌ستنووسه‌کاني کتێبخانه‌ي تۆبينگن ده‌پارێزرێت.