چۆن بۆني ماڵه‌كه‌ت خۆش ده‌كه‌ي؟
لێره‌دا ئاماژه به رێگه‌كاني بۆن خۆش كردني ماڵ ده‌كه‌ين:
1ـ كردنه‌وه‌ي په‌نجه‌ره‌كان بۆ گۆڕيني كه‌شو هه‌واي ژوور كه 100 جار كه‌شي ژووره‌وه پيس ده‌بێت و بۆيه پێويستي به كردنه‌وه‌ي په‌نجه‌ره هه‌يه رۆژانه بۆ ماوه‌ي 30 خوله‌ك.
2ـ پاك كردنه‌وه‌ي هه‌وا له ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي بۆني ماڵ خۆش بێت و پێويسته رێگه له جگه‌ره‌كێشان له‌ناو ماڵه‌وه بگيرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ئامێرانه‌ي چيشتخانه و گه‌رماو كه شێ له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كات. يان ئه‌م ئاژه‌ڵه ماڵيانه‌ي كه له‌ناو ماڵدا ده‌خه‌ون يان خۆراك ده‌خۆن.
3ـ مزره‌مه‌نيه‌كان بۆني خۆش له ماڵه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. وه‌ك ليمۆ و پرته‌قاڵ و ڤانێلا و دارچين و به‌هاراته‌كان له‌ناو ده‌فرێك ئاوي گه‌رمدا.
4ـ بيكاربۆناتي سۆديۆم له گرنگترين ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ي بۆني ناو ماڵ خۆش ده‌كات به داناني له‌م شوێنانه‌ي كه بۆني هه‌يه وه‌ك به‌فرگر و ديواره‌كان و زه‌باله.
5ـ زه‌يته بۆن خۆشه‌كان به داناني له‌ناو شوشه‌دا و پڕژاندني له‌سه‌ر په‌رده و به‌شه‌كاني ماڵدا.