چه‌ن نهێنییه‌ک سه‌باره‌ت به خه‌وتن و خه‌و بینین
زۆرینه‌مان شه‌وان له‌كاتی خه‌وتندا چه‌ندین خه‌وی جیاواز ده‌بینین، پسپۆره‌كانیش پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك چه‌ند نهێنییه‌كی خه‌و بینینان ئاشكرا كردووه:
1- مرۆڤ %90ی ئه‌و خه‌ونانه‌ی بیرده‌چێته‌وه كه ده‌یبێنێت، به‌جۆرێك دوای پێنج خوله‌ك له خه‌و هه‌ستان %50 خونه‌كان بیرنامێنن و دوای ده‌خوله‌ك %90یان له‌بیرده‌چنه‌وه.
2- خه‌ون ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه له‌خۆده‌گرێت كه زانراون.
3- له‌كاتی خه‌و بینین‌دا كه‌سانی نه‌ناسراو ده‌بینین، له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سانه له قۆناغێكی ژیاندا بینراون، به‌ڵام به بیری مرۆڤ نایه‌نه‌وه، بۆ نمونه گه‌ر بكوژێك دوات بكه‌وێت ئه‌وا ڕه‌نگه بكوژه‌كه ئه‌و پزیشكه بێت كه له‌منداڵیدا تۆی كوتاوه و شێوه‌یت بیرنایه‌ته‌وه.
4- خه‌ونه‌كان هه‌موویان ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نین، %15 خه‌ڵكی خه‌ونه‌كانیان به ڕه‌ش و سپی ده‌بینین و %85 خه‌ونه‌كانیان ڕه‌نگا و ڕه‌نگن.
5- مه‌رج نییه گه‌ر خه‌ون به بابه‌تێكه‌وه ببینرێت ئه‌و بابه‌ته ڕوبدات چونكه خه‌ون زمانی ئاماژه‌ی خۆی هه‌یه و تۆ ته‌نها وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك ڕۆڵی تێدا ده‌بینیت.
6- له‌كاتی خه‌و بینین‌دا مێشك چه‌ند بابه‌تێك له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كه‌دا تێكه‌ڵی ده‌كات، وه‌ك گوێگرتن له ده‌نگێكی ڕاستی له خوندا یاخود هه‌ستكردن به تینوێتی.
رادیو کوردی