وته سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به کڕینی شه‌وی نه‌ورۆز
شه‌قامه‌کان قه‌ره‌باڵگتر له هه‌موو کات. جێگای ده‌رزی داخستنێک نیه . به‌ر دووکانه‌کان پڕه له خه‌ڵکانێک که به دوای کیف و که‌وش و جل و به‌رگن . که‌مێک له‌ولاتر ده‌سفرۆشه‌کانن که شتوو مه‌کی خۆیانیان داناوه بۆ فرۆش و بانگ ده‌که‌ن هه‌ڕاج هه‌ڕاج . ماسی سوور له نێو سه‌تڵ و ئاکواریۆم و شووشه ، کاسه‌ی پڕ له سه‌مه‌نوو ، نێرگز ، گۆڵه مێلاقه و سه‌وزه‌ی تازه ده‌رهاتوو هه‌موو ئه‌مانه حاڵ و هه‌وای شاریان گۆڕیوه و هه‌واڵ ئه‌ده‌ن له نوێ بوونه‌وه‌ی زه‌وین و هاتنی ساڵی نوێ . کاتێک ئه‌م دیمه‌نه ده‌بینم له گه‌ڵ خۆم ئه‌ڵێم به ڕاستی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه که له نزیک به شه‌وی نه‌ورۆز خۆیان ناچار به کڕینی جل و کیف و که‌وش کردوه هه‌ر ئه‌وانن که ده‌ڵێن ئاوسانی ئابووری که‌مه‌ر شکێنه ! هه‌ر ئه‌وانه‌ن که ئه‌ڵێن مه‌عاشیان به‌شیان ناکات و چه‌ند نۆبه کار ده‌که‌ن ؟! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن چ زۆرێکیان لێ کراوه که ئه‌م هه‌موو کڕینه بکه‌نه تووش خۆیان ؟! یانێ جلێ که ته‌نیا چه‌ن جار له به‌ریان کردوه به که‌ڵکی ئه‌وه ناێی بۆ شه‌وی نه‌ورۆز بیکه‌نه به‌ر و بڕۆن بۆ دیه‌نی یه‌کتری؟! له کاتێکدا ئه‌م پرسیارانه له میشکم تێت و ئه‌چێت ، بڕیارم دا بڕۆم له گه‌ڵ چه‌ن که‌س له‌وانه که خریکی کڕینی شه‌وی نه‌ورۆز بوون قسه بکه‌م و ئامانجی کڕینی نه‌ورۆزیان لێ بپرسم له‌م قه‌ره‌باڵغه‌دا و له ڕوانگه‌ی ئه‌وان بزانم مانای کڕینی شه‌وی جێژن چیه ...
بۆچ سه‌ندن ئه‌که‌ن؟
فریشته : من تازه هاوسه‌رگیریم کردوه بێ گۆمان ئه‌بێ له یه‌که‌م ساڵی ژیانی هاو به‌شیمدا جوانترین شێوه‌م هه‌بێ .
ئه‌گه‌ر سه‌ندن نه‌که‌ن چ ڕوو ده‌دات؟
شایه‌ت خه‌ڵکی وابیر ئه‌که‌ن که توانای کڕینمان نیه یه‌ن من کچێکم که زۆر به ڕوواڵه‌تم گرنگی ناده‌م ...
ڕه‌زا : زۆرتر کڕینی شه‌وی جێژن مه‌سڵه‌حه‌تیه . هه‌ڕاجیه‌کانی کۆتایی ساڵ ده‌رفه‌تێکی چاکه بۆ کڕین . ئه‌گه‌ر له‌م کاتا سه‌ندن نه‌که‌ین دوایی ئه‌بێ هه‌ر ئه‌و شته گرانتر له ئێستا بیسێنم.
ئه‌گه‌ر جلی نوێ له‌به‌ر نه‌که‌ی چ ده‌بێ؟ خۆ له چاوی خه‌ڵکی وا ده‌زانن گرنگی به ڕواڵه‌تت گرنگی ناده‌ی . و کۆ کردنه‌وه‌ی پاره له هه‌موو شتێک بۆت گرنگتره. به مرۆفێکی ماڵ دۆست و ڕژدت ده‌زانن که حه‌تا بۆ خۆیشت خه‌رج ناکای.
یه‌ک ساڵ کارت کردوه و ئێستاش هه‌ر ئه‌و جله کۆنانه ده‌که‌یته به‌رت. هه‌زار جۆر پشت سه‌رت ده‌خوێنن .
سه‌میرا : بۆ شه‌ای نه‌ورۆز به شێوه‌ی ئاسایی ئه‌و شتانه‌ی که پێویستمه ده‌کڕم . به خۆم ئه‌ڵێم خۆ نیمه چاکتر ئێستا ده‌سێنم با ڕێک و پێکیش بم .
ئه‌گه‌ر سه‌ندن نه‌که‌ن چ ڕوو ده‌دات؟
خۆ باسی ئابڕویش هه‌یه . مرۆف هه‌ستێکی چاکی نیه کاتێ ئه‌چی بۆ مێوانی ده‌بینی هه‌موو جلی تازه‌یان له به‌ره و تۆ هه‌ر ئه‌و جلانه‌ی پێسوه‌ت کردوه‌ته به‌ر .
مریه‌م : مه‌گه‌ر ئه‌کرێ که‌سێ بۆ جێژنی نه‌ورۆز جلی نوێ نه‌سێنێ؟! خۆ جێژن یانێ ئه‌وه . یانێ به نوێ بوونه‌وه‌ی وه‌رز خۆیشمان نوێ بکه‌ین .
ئه‌گه‌ر سه‌ندن نه‌که‌ن چ ڕوو ده‌دات؟
ئه‌سڵه‌ن تێ ناگه‌م! ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌کرێ نه‌ورۆز جل نه‌کڕی! ئێمه خزمه‌کانمان هه‌موویان ته‌ڕپۆشن و هه‌ر جار جلێک ده‌که‌نه به‌ر ئه‌و کاته من ڕۆژی جێژن جلی کۆنه بکه‌مه به‌ر!؟
نه‌رگس: ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بۆ نه‌ورۆز بجمه مێوانی، ناچارم کڕین بکه‌م . کاتێک جله‌کانم کۆنه ده‌بن و جلی نوێم نیه به خۆم ئه‌ڵێم شه‌وی نه‌ورۆز یه‌کجار سه‌ندن ئه‌که‌م و هه‌ر له مێژدا ئه‌مه ڕه‌سم بوه . ئه‌ڵبه‌ت به سێوه‌ی گشتی به بڕوای خۆم زۆر بێ مانایه که له‌م قه‌ره‌باڵگه ده‌ڕۆم بۆ سه‌ندن به‌ڵام ...
ئه‌گه‌ر سه‌ندن نه‌که‌ن چ ده‌بێ؟
ناکرێ! قه‌ره‌باڵغه به‌ڵام ئه‌م قه‌ره‌باڵگیه بۆ هه‌موانه منیش یه‌کێک وه‌کوو ئه‌م خه‌ڵکه .!
له‌م وتانه‌ی ژووره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که سه‌ندن و کڕینی نه‌ورۆز به لای هێندێکه‌وه ڕه‌سمه ڕه‌سمێ که نیشانه‌ی گۆڕانکاری ه ده‌س پێکردنی نوێه . ئه‌ڵێی ئه‌ژماری ژیان وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێ سه‌ر له نوێ ده‌س پێ بکاته‌وه . به‌ڵام چه‌نده خۆشه ئه‌م نوێ کردنه ته‌نیا له ڕواڵه‌تدا نه‌بێت و به نوێ بوونه‌وه‌ی وه‌رز ده‌روونیشمان نوێ بکه‌ین .
بۆ بڕێکیش سه‌ندنی شه‌وی نه‌ورۆز جۆرێ نیشاندانی که‌سایه‌تیه . ئه‌ڵێی که به‌بێ سه‌ندن ناتوانن له مێمانی به‌شداری بکه‌ن . بۆ ئه‌وان جلی نوێ یانێ متمانه به خۆ . واته من ڕێزدارم ،من گرنگم ، مه‌گه‌ر له ڕواڵه‌تمدا نابینن؟!
به‌ڵام چه‌نده خۆشه دوای ئه‌م هه‌موو وتانه بزانین که که‌سایه‌تی مرۆف به جل و به‌رگ نیه به‌ڵکوو ڕێزدار بوون و که‌سایه‌تی ئه‌وان به تێ بینی و ڕوانگه‌ی ئه‌وانه . وه چه‌نده باشتره به‌م خاڵه سه‌رنج بده‌ین که زۆرێک له‌وانه‌ی که له ته‌نیشتی ئێمه‌دا ده‌ژین هه‌ر له‌م شاره‌دا وه یا حه‌تا که‌مێ نزیکتر له نێو خزموو که‌سدا که ئه‌وانیش بڕیاره ساڵی نوێ ده‌س پێ بکه‌ن له گه‌ڵ ئێمه ، ئاره‌زویان هه‌یه بۆ یه‌ک جار جلی نوێ بکه‌نه به‌ر منداڵه‌کانیان به‌ڵام توانایان نیه که وابوو بێن به سۆزه‌وه که‌مێک له‌و سه‌ندانه‌ی که پێویست نیه که‌م بکه‌ین و دڵی هه‌ژارێک شاد بکه‌ین . بڕێ جار ئه‌م یارمه‌تیانه هه‌زار جار زیاتر له کڕینی نێو فرۆشگه‌کان دڵ خۆشمان ده‌کات له باری ده‌رونیه‌وه . به کۆرتی ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌دا شه‌قامه‌کانی شار قه‌ره‌باڵغن ، فرۆشیاره‌کان ، شریینی فرۆشه‌کان ، گۆڵ فرۆشه‌کان ، شۆفێره‌کان قاڵی شۆره‌کان سه‌ریان جه‌نجاڵه به‌ڵآم خوی گه‌وره هه‌موو کاتێک سه‌ری خه‌ڵوه‌ته بۆ نووسینی چاکه‌کان و سۆزه‌کانی مرۆفه‌کانی و چ ده‌رفه‌تێک له‌مه باشتر که له کۆتایی ساڵدا کاته‌کانمان به سۆز و مرۆف دۆستی پێوه‌ند بده‌ین به ساڵی نوێوه .