بۆ وه‌رزی به‌هار چ جلێک بکڕین بۆ منداڵه‌کانمان؟
له گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رز و گۆرانی ئاو و هه‌وا بنه‌ماڵه‌کان ده‌که‌ونه بیری گۆڕانی شیوازی جل له‌بر کردن ، و ئه‌مه‌ش ئه‌وان هان ده‌دا به‌ره‌و ناوه‌نده‌کانی کڕینی جل . بنه‌ماڵه‌کان سه‌ره‌تا له بیری ئه‌وه‌دان جلێک بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی منداڵه‌کانیان به ده‌س بێنن . منداڵان به هۆی ئه‌وه‌ی که له ته‌مه‌نی گه‌شه کردندان زۆرجار ناتوانن له جلی ساڵی پێشوویان که‌ڵک وه‌ربگرن وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که بنه‌ماڵه‌کان له بیری کڕینی جلی شیاوی ئه‌م وه‌رزه بن بۆ ئه‌وان .
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جلێکی شیاوی وه‌رزی به‌هار بۆ منداڵه‌کانمان بکڕین ده‌بێ به چه‌ند خاڵی گرنگ سه‌رنج بده‌ین :جوانی به شێوه‌ی منداڵانه
باشترین کار ئه‌وه‌یه که له کاتی کڕینی جل بۆ منداڵان ئه‌وان له گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین و ئیزنیان بده‌ین له نێو ئه‌و هوموو جلی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی جوان و شادی به‌هاریدا خۆیان ئه‌و شته‌ی که پێیان خۆشه هه‌ڵبژێرن . ڕه‌نگی شادی به‌هاری منداڵ دڵ خۆش ده‌کات و چێژی لێ ده‌بات. که وابوو یارمه‌تیان بده‌ن که به‌و جلانه‌ی که خۆشیان ده‌وێ زۆرتر له هه‌موو کاتێکی تر هه‌ست به خۆشحاڵی بکه‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان ته‌مه‌نی ژێر 3 ساڵانه مه‌یبه‌ن بۆ ناوه‌ندی کڕین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خه‌یاڵی ئاسوده ئه‌وه‌ی که شیاوه هه‌ڵبژێرن و بکڕن.
جلی ئازارده‌ر قه‌ده‌غه‌یه
هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی که جوانی و ته‌ڕ پۆشی منداڵان بۆ دایک و باب گرنگه، به‌و ئه‌ندازه‌ش ڕه‌حه‌تی جل بۆ منداڵ گرنگایه‌تی هه‌یه . جلی ته‌نگ و چه‌سپان بۆ منداڵ دڵخواز نیه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که منداڵ هه‌ست به ڕه‌حه‌ت بوون نه‌کات و ئۆقره نه‌گرێ . چالاکی منداڵ له گه‌ڵ چالاکی مرۆڤی گه‌وره به‌راورد ناکرێ به‌م بۆنه‌وه ئه‌وان پێویستیان به جلێک هه‌یه که به ئاسانی بتوانن یاری بکه‌ن و خه‌ریکی چالاکی خۆیان بن .
کاڵای شیاو بکڕن
له وه‌رزی به‌هاردا پێڵاوی ساقدار باو نیه ، وه هه‌روه‌ها که‌وشی سه‌ر کراوه‌ش شیاو نیه . له وه‌رزی به‌هاردا ده‌بێ پێڵاوێک بۆ منداڵ بسێنین که به که‌ڵکی کاتی باران بارین بێت و نه‌بێته هۆی گه‌رم بوون و ئاره‌ق کردن و ئازاری پای منداڵ . پێڵاوی که‌تانی به ڕه‌نگی شاد و سۆک ده‌توانێ هه‌ڵبژارده‌ێیکی چاک بێ بۆ ئه‌م وه‌رزه .
بۆ کڕینی جلی وه‌رزی به‌هار ده‌بێ سه‌رنج بده‌یته جۆر و دوراندنی قۆماش . له کڕینی جلی وه‌رزی به‌هاری منداڵ سه‌رنج بده‌ن که له نێو قۆماشی نه‌رم و به‌رگه‌گر و له جۆره‌کانی قۆماشی په‌مو ، که‌تان و به‌ن هه‌ڵبژێرن . قۆماشی مشه‌ممای له وه‌رزی به‌هاردا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که منداڵ هه‌ست به گه‌رم بوون بکات . زۆر جاریش قۆماشی مشه‌ممایی له به‌ر ئه‌وه‌ی که له پرزه‌ی سازکراو درۆست ده‌کرێت له گه‌ڵ پێستا ناگۆنجێت و ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی پێستی و منداڵ گیرۆده‌ی خۆران و لیر ده‌کات. کردنه به‌ری ژێر جلێکی به‌ن به ئاسانی ده‌توانێت به‌ر ئه‌وه بگرێت و یارماتیده‌ر بێت.
جاکه‌تتان له بیر نه‌چێ
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌رزی به‌هار ئه‌مه‌یه که بڕێ جار وه‌ک وه‌رزی هاوین گه‌رم ده‌کات و بڕێ جاریش کۆتووپڕ ده‌کاته باران . له به‌ر ئه‌وه پێویاسته جاکه‌تێکی سۆک بۆ ئه‌م جۆره کاتانه له به‌ر ده‌ستمانا بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کاتانه‌دا که بڕێ جار سارده و بڕێ جار گه‌رمه منداڵه‌کانمان توشیاری نه‌خۆشی نه‌بن .
ڕه‌نگه‌کانی به‌هار جوانی تایبه‌تیان هه‌یه
وه‌رزی به‌هار ، وه‌رزی ڕه‌نگه‌کانه . جوانی و پاراوی سرۆشت و ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که جوانی سرۆشت جه‌ند پات ده‌که‌ن ده‌توانێ ڕێنمای ئێوه بێ بۆ کڕینی جلی وه‌رزی به‌هار . جلێک به ڕه‌نگی شاد و به که‌یف و ده‌ماخ ده‌توانێ ببێته هۆی سه‌رحاڵی و پاراوی گێان و دڵی منداڵ .
هه‌ڕاجیه‌کانی به‌هار له ده‌س مه‌ده‌ن
کڕین له هه‌ڕاجیه‌کانی کۆتایی وه‌رز هه‌موو کات به سودی ئابوری بنه‌ماڵه بوه . که وابوو ئیوه ده‌توانن له ڕۆژه‌کانی کۆتایی ساڵ جلی وه‌رزی به‌هار بۆ منداڵه‌کانتان به نرخی گۆنجاو بکڕن . له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئێوه ده‌توانن به پاره‌ی که‌متر جلی زۆرتر بۆ منداڵه‌کانتان بسێنن ، به‌ڵآم ده‌بێ به‌م خاڵه‌ش سه‌رنج بده‌ن که ئه‌و جلانه‌ی که ده‌یکرن به پێی هه‌ڵدان و گه‌وره بوونی منداڵه‌که‌تان بێ که بتوانن له ساڵی داهاتودا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن .
پێڵاوی وه‌رزی به‌هار له بیرتان نه‌چێ
له وه‌رزی به‌هاردا پێڵاوی ساقدار باو نیه ، وه هه‌روه‌ها که‌وشی سه‌ر کراوه‌ش شیاو نیه . له وه‌رزی به‌هاردا ده‌بێ پێڵاوێک بۆ منداڵ بسێنین که به که‌ڵکی کاتی باران بارین بێت و نه‌بێته هۆی گه‌رم بوون و ئاره‌ق کردن و ئازاری پای منداڵ . پێڵاوی که‌تانی به ڕه‌نگی شاد و سۆک ده‌توانێ هه‌ڵبژارده‌ێیکی چاک بێ بۆ ئه‌م وه‌رزه .