به‌م 9 هۆیه له ماڵتانا نه‌عنا بکێڵن
نه‌عنا بۆنێکی زۆر فراوانی هه‌یه ، تامێکی زۆر باشی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌ر سووڕهێنه‌رن؛ هه‌ر له دوور کردنی حه‌شه‌ره ئازاه‌رده‌ره‌کان بیگره تا یارمه‌تی گه‌ده و لابردنی ماندوویی و سه‌ر ئێشه . نیشانه‌کانی به‌رهه‌نگ که‌م ده‌کاته‌وه، دژی شێرپه‌نجه‌یه و یارمه‌تی ده‌دات بۆ ته‌ندرۆستی پێستتان . له‌گه‌ڵمان بن...
نه‌عنا
1- یارمه‌تی گه‌ده
نه‌عنا بۆ یارمه‌تی هه‌ڵتاواندنی خواردن زۆر باشه . گه‌ڵای نه‌عنا پڕه له ئانتی ئۆکسیدان و ڤیتۆنۆترینت (ڤیتۆنۆترینته‌کان ماده‌ی گیایی و تێکه‌ڵکراوێکی کاران که ده‌توانن له‌شی ئێمه به‌رانبه‌ر به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه به هێز بکه‌ن ) که بۆ گه‌ده و هه‌ڵتاوێن زۆر به که‌ڵکه . بۆی نه‌عنا به ته‌نیایی یارمه‌تی ده‌دات بۆ نمدانه‌وه‌ی ڕژێنه که پێک هێنه‌ری ئانزیمه پێویسته‌کانی گه‌ده‌ن ، ئه‌ندامه‌کانی گه‌ده ئاسوده ده‌کات و له ئاکامدا ئه‌گه‌ری سپاسم و کێشه‌ی هه‌ڵتاوێنی که‌م ده‌کاته‌وه .
2- دامرکاندنی ئازاری سه‌ر
بۆنی خۆش و شادی هێنه‌ری نه‌عنا چاره‌سه‌ری خێرا و کاریگه‌ری بۆ حاڵه‌تی هێڵنج و سه‌ر ئێشه . نه‌عنا ماده‌ێیکی سرۆشتی و هێور که‌ره‌وه‌یه که ده‌توانن به ساوینی ڕۆنه‌که‌ی به توێڵ و لووتتانا به ئاسانی سه‌ر ئێشه‌که‌تان دامرکێنن .
3- دژی ئێحتێقان (به‌رهه‌نگ)
بۆنه به هێزی نه‌عنا ده‌توانێ لووت ، گه‌ڵوو و سیتان ، کاتێ که هه‌ست به ئێحتێقان و به‌رهه‌نگتان هه‌یه خاوێنی بکات . ئه‌گه‌ر زۆر ده‌قۆزن ، بۆنی خۆش و شادی هێنه‌ری نه‌عنا بۆ خاوێن کردنی لووت ،گه‌ڵوو و ڕێگاکانی تری هه‌ناسه کێشان بێ وێنه‌یه . نه‌عنا هه‌روه‌ها خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی دژ به باکتریاڵ و دژ به هه‌و کردنه که ده‌توانێ یارمه‌تی بدات بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌و له ڕێگای هه‌ناسه کێشان . خواردنه‌وه‌ی چای نه‌عنا ، به‌ڵخه‌م هێنه‌رێکی زۆر به که‌ڵکه .
له‌وێڕا که نه‌عنا یارمه‌تی خاوێن کردنی ڕه‌هه‌ندی هه‌ناسه ده‌دات ، خواردنی به‌رده‌وامی بۆ که‌سێ که به‌رهه‌نگی هه‌یه چاکه. نه‌عنا هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌سیدی ڕۆزمارینیکه که وه‌کوو دژ به ئۆکسیدانێکی به‌هێز ،ئه‌و لۆکۆترینانه‌ی که ده‌بنه هۆی ئالێرژی کۆنترۆڵ ده‌کات .
4- لابردنی هه‌ست به ماندوویی
بۆنی نه‌عنا ته‌واوی ئه‌و شته‌یه که پ بۆ نووێ کردنه‌وه‌ی چالاکی میشک
یویستتان پێ هه‌یه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هانده‌ری سرۆشتیه . بۆکردنی نه‌عنا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌مته هه‌ست به خه‌مۆکی و دڵه له‌رزه بکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌شتان ئاسووده ده‌کات و میشکتان ئارام . بۆنی خۆشی نه‌عنا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که که‌مێک سرۆتۆنین له میشکتاندا ئازاد بێت ، که وابوو ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر پیویستتان به به‌هێز کردنی ده‌رونی و به‌رزبونه‌وه‌ی چالاکی میشکتان بوو، چه‌ن گه‌ڵای تازه‌ی نه‌عنا بخۆن.
5- چاوه‌دێری پێست
نه‌عنا ته‌نیا ئه‌وه نیه که تایبه‌تمندی پزێسکی هه‌بێت به‌ڵکه بۆ خاوێن کردنی پێست له زیبکه ،لابردنی خۆران و ئاڵۆشی پێست چاکه و حه‌شه‌ره‌کان ڕاده‌ماڵێ . ده‌توانن بۆ ده‌رمانی جێ پێوه‌دانی حه‌شه‌راتێ وه‌ک مێشوله ، زه‌رده‌واڵه و هه‌نگ که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. بۆنی تێژی نه‌عنا هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دا بۆ دوور کردنه‌وه‌ی حه‌شه‌ره‌کان . گه‌ڵای نه‌عنا پڕه له دژی ئۆکسیدان که ورشه‌ی سرۆشتی ده‌خاته نێو ده‌م و چاو . تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌و و دژه میکرۆبی نێو گه‌ڵای نه‌عنا بۆ لابردنی زیبکه و جوانکه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه .
6- که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌نگ
به هێنانی نه‌عنا نێو خواردن و ده‌مگرتنه‌وتان یارمه‌تی له‌شتان ئه‌ده‌ن که زووتر سه‌نگ که‌م بکات ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر وا ده‌زانن نه‌عنا وه‌کوو هانده‌رێک بۆ ئانزیمه‌کانی هه‌ڵتاواندن کار ئه‌کات . ئه‌م ئانزیمانه ، ماده خۆراکیه‌کان ڕاده‌کێشن ، به‌ڵام جگه له‌وه‌ش چه‌وری له‌شیش ده‌گۆڕن به وزه‌ی پێویستی له‌ش و به‌کاری ده‌هێنن و ناێڵێت کۆ ببێته‌وه . له ڕاستیدا نه‌عنا گیاێیکی چه‌وری سووتێنه‌ره .
7- که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی به‌رهه‌نگ
له‌وێڕا که نه‌عنا یارمه‌تی خاوێن کردنی ڕه‌هه‌ندی هه‌ناسه ده‌دات ، خواردنی به‌رده‌وامی بۆ که‌سێ که به‌رهه‌نگی هه‌یه چاکه. نه‌عنا هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌سیدی ڕۆزمارینیکه که وه‌کوو دژ به ئۆکسیدانێکی به‌هێز ،ئه‌و لۆکۆترینانه‌ی که ده‌بنه هۆی ئالێرژی کۆنترۆڵ ده‌کات .
8- چای نه‌عنا – چاودێری ده‌م
نه‌عنا به هۆی تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی دژه میکرۆبی و دژه هه‌وی، بۆ ته‌ندرۆستی ده‌متان زۆر چاکه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌توانێ به‌ر باکتریا زیان ئاوه‌ره‌کانی نێو ده‌م بگرێ. هه‌روه‌ها هه‌ناسه‌تان نوێ و خۆشبۆ ده‌کات! هه‌ر ئه‌وه که گه‌ڵآی تازه‌ی نه‌عنا بساونی ده‌م و هاروو ددانتانا یا به ماوه‌ی چه‌ن چرکه له ده‌متانا بیچاون.
9- به‌رگری له شێرپه‌نجه
لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشان ئه‌ده‌ن که نه‌عنا ئه‌توانێ له چه‌ن جۆر شێرپه‌نجه به‌رگری بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ڤیتۆشیمیائیه‌ی که وان له له گه‌ڵای نه‌عنادا ناێڵن خوێن بۆ درووس بوونی لک کۆ ببێته‌وه .