گوگڵ زمانی كوردی زیاد كرد
له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی كۆمپانیای گوگڵدا توانی 13 زمان بۆ خزمه‌تگوزاری گوگڵ ترانسله‌یت زیادبكات، زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانه زیادكراوانه، بڕیاریشه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و زمانانه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بن.
گه‌وره‌ترین سایتی وه‌رگێڕان (گوگڵ ترانسله‌یت) له‌هه‌وڵێكیدا (١٣) زمانی بۆ سایته‌كه‌ی زیادكرد‌و بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و زمانانه به‌رده‌ست ببن، ئه‌وه‌ش هاتووه زمانی كوردی یه‌كێك ده‌بێت له‌و (١٣) زمانه.
زمانه‌كان پێكهاتون له (ئه‌مهه‌ریك، كوردی كرمانجی، له‌كسمبۆرگی، ساموا، زمانی غیلیكی سكۆتله‌ندی، شۆنا، سیندی، پاشتۆ، كۆرسیكان، فریزی، قرغستانی، هاوای‌و خوزا) زمانه‌كان به‌دوو شێوازی ئینگلیزی بۆ سه‌ر (١٣) زمانه‌كه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌ست ده‌بن، به‌و شێوه‌یه‌ش (١٢٠) ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌م خزمه‌تگوزارییه.