• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 101
  • پێنج شەممه 9/2/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتى ئامادەکردنى مریشکى تون بە پەتاتە

مریشک


 
پێداویستییەکان:

دوو کەوچکى گەورە زەیت

مریشکێکى ١٢٠٠ گرامى، پێستەکەى لێکرابێتەوە و چارچە پارچە کرابێت.

پیازێکى گەورە، بە شێوەى ئەڵقەیى کەرتى بکە.

دوو سیرى هاڕدراو.

کەوچکێک کەرەوزى وردکراو.

کەوچکێک کەمون.

کەوچکێک زەردەچەوە.

نیوکەوچک هاڕراوەى بیبەرى تون.

کەوچک و نیوێک ئاردى نۆک.

٤ تەماتەى گەورە، کەرتکراو.

دوو پارچە دەرمانى مریشکى ماجى.

یەک پەرداخ ئاو.

قتویەک نۆکى کوڵاو.

نیو کیلۆ پەتاتەى کەرتکراو.

 چۆنیەتى ئامادەکردن:

زەیتەکە لە مەنجەڵێکى گەورەدا گەرم بکە، مریشکەکەى تێبکە، با سوور ببێتەوە تا ڕەنگەکەى دەگۆڕێت، دواتر بیهێنە دەرەوە.

پیازەکە بخەرە هەمان مەنجەڵەوە و بۆ ماوەى ٤ خولەک سوورى بکەرەوە، سیر و کەرەوزەکەى بۆ زیاد بکە، ئینجا کەمون و زەردەچەوەکە، دواتر بیبەرە تونەکە و ئاردەکە و بۆ ماوەى خولەکێک با باش پێکەوە سوورببنەوە.

ماجییەکە و تەماتەى کەرتکراو و ئاوەکەى تێبکە، پاش کەمێک مریشکەکە بخەرەوە مەنجەڵەکەوە و سەرى بنێرەوە، با بۆ ماوەى ٢٠ خولەک لەسەر ئاگرێکى کز بکوڵێت، یان تا مریشکەکە نیوە کوڵاو دەبێت.

نۆک و پەتاتەکەى تێبکە و بۆ ماوەى ١٥ خولەکى تر با لەسەر ئاگربێت تا هەموو پێکهاتەکان دەکوڵێن.

دەتوانیت لەگەڵ برنجدا پێشکەشى بکەیت.

سایتی nrt2