چۆنیەتی دروست کردنی دۆغەوا
خواردنێكی خۆش و بەتامە، كە هەر لە زووەوە تاوەكو ئێستاش لە ماڵەكاندا و بە دەستی خانمانی كورد ئامادە دەكرێت، شێوەی دۆغەوا لە كفتە نزیكە، كە ئەویش خواردنێكی كۆنی كوردەوارییە.
دۆغەوا زیاتر لە ماست و چەند كەرەستەیەكی دیكە دروست دەكرێت، سەرەتا ماست دەهێنرێت و بە جوانی تێكدەدرێت و دواتر پاقلە یان كوولەكە دەهێنرێت و زەرد دەكرێت و دەكوڵێنرێت.
ئینجا لە پارزەنگ دەدرێت واتە پاك دەكرێتەوە لە بەشەكانی، پاشان بڕووش دەهێنن و لە ئاو دەكرێت و لەگەڵ پەرداخێك برنج لەگەڵ بڕووشەكە تێكەڵ دەكرێت و لێك دەدرێت، لەگەڵ پیاز لەناو روون سوور دەكرێتەوە و پاشانیش هێلكەو خوێی تێدەكرێت.
لە جیاتی گۆشت، زیاتر هێلكە بەكاردەهێنرێت، هەروەها پیازیش بۆ زیاتر تام خۆشكردنی خواردنەكە بەكاردەهێنرێت، پاشان شێوەی بڕووش و برنجەكە وەك كفتە خڕ دەكرێت و لەولاشەوە ماستەكە ئامادە دەبێت و پاشان هێلكەكە دەخرێتە ناو كفتەكە ئینجا ناو ماستەكە و بۆ ماوەیەك دەكوڵێنرێت، تاوەكو بڕووشەكە بە جوانی دەكوڵێت تا ئەوكاتەی ئامادەدەبێت بۆ خواردن .
سەرچاوە:وێستگە