خه‌وی نیوه‌ڕوان چی له‌منداڵ ده‌كات
خه‌وی پاش نانخواردنی نیوه‌ڕۆ بۆ منداڵان له‌زمانی داده‌كانی دایه‌نگه و باخچه‌كان و دایكان و باوكانه‌وه باشه و منداڵ ده‌حه‌وێنێته‌وه، گه‌ر منداڵه‌كه خه‌ویشی لێنه‌كه‌وێت پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك پاڵبكه‌وێت، چاوه‌كانی دابخات و بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌زۆر ده‌خه‌وێنرێن پێیان باش نیه.
سایتی (دی ڤێلت)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر خه‌وی منداڵان و ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه منداڵ نیوه‌ڕوان یاخود له‌ڕۆژدا بخه‌وێت و پشتگیری ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه ته‌مه‌نیان سه‌رو دوو ساڵه و ئاره‌زووی خه‌و ناكه‌ن نیوه‌ڕوان، چونكه خه‌وتنی منداڵان له‌ڕۆژدا ده‌بێته هۆی كه‌م خه‌ویی له‌شه‌ودا، یاخود منداڵه‌كه جوڵه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت پێش خه‌وتن و ئاره‌زووی خه‌وی كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر منداڵ بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌ندروستی كراوه ئه‌وه ده‌كه‌وتووه، كه منداڵ پاش خه‌وی نیوه‌ڕۆ توانای خوێندنی زیاتره و كه‌متر ئازاری خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌وێكی باش له شه‌ودا بۆ منداڵ زۆر گرنگتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ له‌شه‌ودا میًشكی گه‌شه‌ده‌كات و توانای خوێندن و فێربوونیشی زیاد ده‌كات و توانای فێربوونی زمانێكی تر زیاد ده‌كات و ته‌ندروست تره.
سایتی هەواڵی ناوخۆ