پێویستی خواردنی میوه لە نێوانی منداڵان
بەشێکی زۆری دایکان له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست منداڵه‌که‌نیانه‌وه، چونکه میوه و نانی پێویست ناخۆن، بۆ هاوکاریکردنی دایکان ماڵپەڕی "پبس پارێنتس" چه‌ند ڕێگایه‌ک دەخاتەڕوو که‌وا له‌منداڵه‌که‌ت بکه‌یت میوه‌ی زۆر بخوات و سوودی بۆی هه‌بێت.
1-له‌گه‌ڵ منداله‌که‌تدا پێکەوە میوه بخۆن:
کاتێک که له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تدا میوه ده‌خۆیت، وا له‌منداڵه‌که‌ت ده‌کەیت که ئاره‌زوی ئه‌و میوه‌یه بکات که تۆ ده‌یخۆیت، بەو شێوازە میوه‌ی زۆر تاقی دەکاته‌وه و دەیخوات.
2- له‌هه‌وڵدان بەردەوام بە:
کاتێک که منداڵه‌که‌ت ده‌ڵێت ناخۆم ، له هه‌وڵدان مه‌وه‌سته و زیاتر هه‌وڵبده که وا له‌منداڵه‌که‌ت بکه‌یت میوه بخوات.
3-میوه‌کان پاک بکە و ئامادەی بکە:
له‌تکردنی میوه‌کان وا له منداڵه‌که‌ت ده‌کات، که زیاتر ئاره‌زووی خواردنی میوه بێت و بیخوات.
4-وازیان لێبهێنه با میوه‌کان هه‌ڵبژێرن:
کاتێک که منداڵان ئه‌و میوانه هه‌ڵده‌بژێرن که خۆیان ئاره‌زوویانه، زیاتر میوه ده‌خۆن و زیاتر سوودی ده‌بێت بۆیان.
5-میوه‌کان تێکه‌ڵبکه:
به‌تێکه‌ڵکردنی میوه‌کان زیاتر سه‌رنجی منداڵه‌که‌ت ڕاده‌کێشیت، منداڵه‌که‌ت زیاتر میوه‌کان ده‌خوات.
6-له‌کاتی ئاماده‌کردنی میوه‌کان بۆ منداڵه‌کانتان، هه‌وڵبده‌ن که شێوه‌ی ئه‌فلامکارتۆنی دروستبکه‌ن به میوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانتان زیاتر ئاره‌زووی بکه‌ن.
خەندان