چۆنیەتی هەڵگرتنی گەڵا مێو بۆماوەیەكی درێژ
گەڵامێو یەكێكە لەو گەڵایانەی بۆ دروستكردنی یاپراخی گەڵامێو بەكاردەهێنرێت و كەسانێكی زۆر ئارەزووی خواردنی ئەم جۆرە یاپراخە دەكەن ، ئەگەر تۆش ئارەزووی دەكەیت ئەوە دەتوانیت هەنگاوەكانی هەڵگرتنی ئەم جۆرە گەڵایە فێرببیت .
1- سەرەتا هەرگەڵایەك كە دەتەوێت هەڵیبگریت پێویستە ئەو لاسكەی لێبكەیتەوە كە پێوەیەتی .
2-بەشێوەیەكی ڕێك و بە ڕیز هەڵی بچنە و بیخەرە ناو دەفرێكی خاوێنی گەورەوە .
3-لەدەفرێكی دیكەدا دولیتر ئاو نیو كیلۆ خوێی بۆ زیاد بكە و تیایدا بیتوێنەرەوە .
4-گەڵا مێوەكانی پێشتر ئامادەت كردوە بۆ ماوەی تەنها حەوت ڕۆژ بیخەرە خوێیاوەكەوە .
5- دوای حەوت ڕۆژەكە گەڵاكان دەربهێنە و بیخەرە كیسەوە بەڵام بەمەرجێك سەری كیسەكان باش و توند دابخرێت و دواتر بیخەرە فرێزەرەوە .
6-ڕۆژێك پێش ئەوەی گەڵاكان بەكاربهێنیت لە فرێزەر دەریبهێنە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بیكوڵێنە و دواتر لەئاوەكە دەریبهێنە و بەكاریبهێنە بۆ دروستكردنی یاپراخ .
وێستگە