خواردنی ئەم بەشەی کاهو دەبێتە هۆی شێرپەنجە
کاهو یەکێکە لەو سەوزانەی کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەڵام بەشی ناوەوەی کاهوو کۆمەڵێک زیانی هەیە.
كۆبوونه‌وه‌ي نيترات له گه‌ڵای زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نيترات ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی وه‌كو كه‌مخوێنی و له‌بارچوونی كۆرپه‌له و ئەگەری تووشبون بە جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، لەبەر ئەوە نابێت ئەو بەشەی ناوە‌ڕاستی كاهو بخورێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراك پێيان وايه كه كۆبوونه‌وه‌ی نيترات له سه‌وزه‌ی وه‌ك كاهودا به‌راورد بە سه‌وزه‌كانی تر زیاترە، هەروەها رێژه‌ی نيتراتی ناو به‌شه‌كانی سه‌وزه‌ش جياوازه بە جۆرێك كه رێژه‌ی هەندێکیان له لق و گه‌ڵا و به‌شه‌كانی تریاندایە.
له بەشێکی زۆری سەوزەکاندا نیترات کۆنابێتەوە، بەڵکو تەنها لە کاهو و هەندێکی سەوزەی تردا ئەم ماددەیە کۆ دەبێتەوە، وەک سپێناخ بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه په‌ينی كيمياییش هۆكارێكی ديكه‌ی كۆ بوونه‌وه‌ی نيتراته له سه‌وزه‌كاندا.
سایتی NRT