• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 81
  • دوو شەممه 27/2/1395
  • رۆژژمێر :

قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازی مێشک

 

چەند پسپۆڕێكی بواری مێشك و دەمار پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتوە پەیوەندیەكی بەهێز لە نێوان لاوازی بیری مرۆڤ و زیادبونی كێشی لەشدا هەیە، بەجۆرێك ئەو كەسانەی قەڵەون ئەگەری توشبونیان بە كێشەكانی بیرچونەوە زیاد دەكات.

توێژینەوەكە لە زانكۆیەتی سكۆتلەندا لەسەر زیاتر لە (10) هەزار كەس ئەنجامدراوە كە ناوەندی تەمەنیان (45 بۆ 69) ساڵ بوە و ئەنجامەكان دەریانخستوە، پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان قەڵەوی و لاوازبونی بیری مرۆڤ بونی هەیە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو گۆرانكاریانەی كە لە جیناتدا رودەدات.

بەڕای پسپۆڕەكان لەگەڵ زیادبونی كێشی لەشدا چەندین گۆڕانكاری لە جینەكانی لەشدا بە تایبەت جینەكانی مێشك رودەدات، ئەمەش هۆكارێك دەبێت بۆ لاوازبونی بیر.

توێژەرەكان داوا دەكەن كە گرنگییەكی زیاتر بە خواردنی خۆراكی تەندروست بدرێت بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا، چونكە لەو كاتەدا ئەگەری توشبون بە بیرچونەوە زۆر زیاد دەبێت.

 

 سبەی