ئەم هۆكارانە واتان لێدەكات ناوكە كولەكە بخۆن
ناو‌کی کوله‌که یه‌کێکه له‌خۆراکه بچوکه‌کان، به‌ڵام به‌هایه‌کی به‌رزی خۆراکی هه‌یه‌و چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه، ماڵپه‌ڕی که‌لیمه‌تی ئاماژه‌ی به‌چه‌ند سودێکی گرنگی ناوکه کوله‌که داوه له‌وانه:
1. ته‌ندروستی دڵ: نیو کوپ له‌تۆوی کوله‌که، نیوه‌ی ئه‌و بڕه مه‌گنیسیۆمه‌ی تێدایه که رۆژانه پێویسته مرۆڤ بیخوات‌و ده‌بێته‌هۆی به‌هێزکردنی دڵ‌و کۆنتڕۆڵکردنی په‌ستانی خوێن‌و رێگریکردن له‌وه‌ستانی کتوپڕ‌و جه‌ڵته‌ی دڵ‌و مێشک.
2. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری: ناو‌کی کوله‌که سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌زينک و یارمه‌تی رێکخستنی کۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌دات‌و مه‌ترسی هه‌وکردنه‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و له‌نه‌خۆشیه‌کانی سه‌رماو ئه‌نفلۆنزاو خه‌مۆکی ده‌یپارێزێت.
3. ته‌ندروستی پرۆستات: تۆوی کوله‌که خۆراکێکی گرنگه بۆ پیاوان، چونکه زنکی تێدایه‌و پارێزگاری له‌ته‌ندروستی پرۆستات ده‌کات‌و له‌هه‌ڵاوسان ده‌یپارێزێت.
4. نه‌خۆشی شه‌کره: تۆوی کوله‌که یارمه‌تی رێکخستنی ئه‌نسۆلین ده‌دات‌و رێگری له‌کاردانه‌وه‌کانی شه‌کره ده‌گرێت.
5. رێکخستنی خه‌وتن: خواردنی ناوکه کوله‌که به‌ر له‌چه‌ند کاتژمێرێک له‌واده‌ی خه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه میوه‌یه‌کدا زۆر به‌سوده بۆ جه‌سته‌و یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی میلاتۆنین‌و سیرۆتۆنین ده‌دات که یارمه‌تی خه‌وتن ده‌ده‌ن.
وێستگە