• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1498
  • چوار شەممه 29/2/1395
  • رۆژژمێر :

بزانه مردن لە خەودا مانای چییە

 مردن لە خەودا

 

 توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە مردن لە خەودا مانای خۆی ھەیە و دەشێت ھۆکاری جیاواز ھەبێت بۆئەوەی مردن لە خەودا ببینیت.
 

بەپێچەوانەی ئەوەی لە کۆمەڵگادا باوە مردن مانای درێژبوونی تەمەن دەگەیەنێت توێژینەوەکان چەندین ھۆکار دەخەنە روو کە وادەکات مردن لە خەودا ببینیت، ئەو ھۆکارانەش بریتین لەمانە:
 

-دەشێت بەھۆی گۆڕان لە خۆتدا یان کەسێکی نزیک لێتەوە ھەستێکی نامۆت ھەبێت و لە خەودا مردن ببینیت.
 

-کاتێک ھەست دەکەیت کوڕ یان کچەکەت زۆر گەورە بوون و بەرەو پیریی دەڕۆن ھەست دەکەیت ھیچ کەس نەماوە پشتی پێ ببەستیت و خەو بە مردنیەوە دەبینیت.
 

-ئەو دایکانەی بایەخێکی زۆر دەدەن بە منداڵەکەیان خەو بە مردنی منداڵەکەیانەوە دەبینن و ئەوەش مانای خەم خواردنیانە بۆ منداڵەکەیان.
 

-لە کاتێکدا بیردەکەیتەوە رووداوێکی نەخوازراو و ناخۆش رووبدات لە خەوەکانتدا مردن دەبینیت.
 

-مردن لە خەودا دەشێت بەھۆی نیگەرانی و خەمۆکییەوە درووست ببێت و ھەرکات دەروونت تێکدەچێت و ھەست بە لاوازیی دەکەیت لە خەودا مردن دەبینیت و پێت وایە لێی نزیک بوویتەتەوە.
 

دەتوانیت ئەو ھۆکارانە وەک مانای مردنی ناو خەو لێکبدەیتەوە و ھەوڵ بدەیت ئەو جۆرە ھەستانە نەھێڵیت و خۆت لەو خەوە ناخۆشانە بپارێزیت.

 

سەرچاوه: سایتی بۆژین-سایتی خەندان