ئایا نەخواردنی گۆشت کلیلی تەمەنێکی درێژترە؟
بەپێی ماڵپەڕی "دویچە ولە " ئەو کەسانەی گیاخۆرن، بێگومان خۆراکێکی تەندروستتر لە چاو کەسانیتر دەخۆن، توێژینەوەکانی پێشتر لەو بارەیەوە دەریدەخات، نەخواردنی گۆشت کلیلی تەمەنێکی درێژترە.
سەنتەری توێژینەوەکانی شێرپەنجەی ئەڵمانیا بۆ ماوەی 12 ساڵ، چەند کەسێکی گیاخۆری لە ژێر چاودێریدا دانا، لە ناو ئەو کەسانەدا چەند کەسێک هەبوون کە هەمو جۆرەکانی گۆشت، تەنانەت هێلکە، شیر و هەنگوینیشیان نەدەخوارد.
کەسانێکیش هەبوون کە میانەڕەوبوون و هەندێکجار گۆشتیشیان دەخوارد، ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی دەرخست، مردن لە ناو ژناندا 30% و لە ناو پیاواندا 50% کەمتر بوو لەو کەسانەی کە خواردنێکی ئاساییان هەبوو.
گیاخۆرەکان ناسراون بەوەی کە ژیانیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و تەندروستترن، خوێندەوارن، وەرزش دەکەن، بەڵام توێژەران کەسانی گیاخۆریان لەگەڵ ئەوانەی گۆشت خۆرن هەلسەنگاندووە، دەرکەوت رێژەی مردن لە نێوان هەردوولادا یەکسانە.
لە توێژینەوەیەک کە سەنتەری توێژینەوەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی ئەڵمانیا ئەنجامیانداوە، گیاخۆرە میانەڕەوەکان، بارودۆخیان لەچاو کەسانیتر باشترە، هەرکەسیش تەندروستتر بژی، تەمەنێکی درێژتری دەبێت.
سەرچاوه: سایتی دویچە ولە-سایتی خەندان