• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 153
  • چوار شەممه 5/3/1395
  • رۆژژمێر :

زیانەکانی دووبارە کوڵاندنی ئاوی کتری

کوڵاندنی ئاوی کتری


ڕەنگە زۆر کات دوای ساردبونەوەی ئاوی کوڵاوی کتری یا سەماوەر دوبارە گەرمی بکەیتەوە و بۆ چا لێنان بەکاری بهێنیت.

پێویستە ئاگاداری ئەوە بیت ئیتر ئەم ئاوە بەکارنەهێنیت، چونکە ماددەیەکی ژەهراوی تێدایە و زیان بە لەش دەگەیەنێت.

خوێی کالیسیۆم یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە بەهۆی ئەم کارەوە لە ئاوەکەدا کۆدەبێتەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی زراو، جگە لەوەش زۆر بەکارهێنانی ئەم ئاوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە.

 

کاریگەرییەکانی دوبارە کوڵاندنی ئاوی کوڵاو

نیترات ماددەیەکی ژەهراوییە، دوات دوبارە کوڵاندنەوەی ئاو ئەم ماددەیە دەگۆڕێت بۆ نیترۆ سامین، ئەم مادەیەش یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبون بە جۆرەکانی شێرپەنجە.

ئارسنیک بەهەمانشێوە ماددەیەکی ژەهراوییە کە لە ئاوی دووبارە کوڵاودا هەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، جگە لەوەش بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر فلۆراید سیستمی دەماریی مێشک توشی زیان دەبێت، بۆ منداڵانیش دەبێتە هۆی دواکەوتنی فێربون.

بۆ ڕزگار بوون لەم نەخۆشی و زیانانە تەنها ئەوەندە بەسە ئاوی کڵاو دووبارە بەکارنەهێنیتەوە و سوود لەئاوی سارد وەربگریت.

سایتی nrt