• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

جیاوازی نێوان دوگمەی (C) و (CE) لە حاسیبەدا چیە؟


زۆربەمان ئامێرەکانی حاسیبەمان بەکارهێناوە، بەدڵنیاییشەوە تێبینی ئەوەمان کردوو کە دوو دووگمەی سڕینەوە هەن کە لەسەریان نوسراوە (C) و (CE)، بەڵام زۆرێکمان لەوانەیە نەمانزانیبێت جیاوازی ئەو دووانە چییە، نەمانزانیبێت ئەو دووگمانە بە مەبەستی جیاواز دانراون و تەنها یەک فەرمان ئەنجام نادەن.

 

لەگەڵ ئەوەی هەریەک لە دوگمەکانی (C) و (CE) فەرمانی سڕینەوەیان هەیە، بەڵام دوگمەی (CE) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی کۆتاهەمین زانیاری کە پێتداوە، یاخود کۆتا ژمارەی کە نوسیووتە،  بەڵام دووگمەی (C) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی سەرجەم زانیارەکان و سفر کردنەوەی هاوکێشە ژمارەییەکە.

دوگمەی (CE) کورتکراوەی “Clear entry”یە بە مانای سڕینەوەی زانیاری داخڵکراو، بەڵام (c) بە مانای “Clear” دێت واتە سڕینەوەی گشتی.

بۆ نمونە ئەگەر 25 + 3 داخڵ کرد ، ئەگەر پەنجە بە دوگمەی (CE) بنێین، ئەوا ژمارە (3) دەسڕێتەوە بەڵام دووگمەی (c) هەمووی دەسڕێتەوە.

 

سایتی دواڕۆژ