به‌بیابانبوون، مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر ژینگه
به‌بیابانبون كه به‌مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر ژینگه ناوده‌برێت، بوه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س له‌جیهاندا.
ڕۆژی (17/6)ی هه‌مو ساڵێك، به‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابان بوون، شكبونه‌وه‌ی زه‌وی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، دیارده‌ی به‌بیابان بوون دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی‌و گۆی زه‌وی، به‌تایبه‌تیش ده‌بیته هۆی گۆرانكاری كه‌ش‌و هه‌وا .
به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دوو ملیار‌و (600) ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا، بایه‌خ به‌كشتوكاڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام (52%)ی زه‌وی كشتوكاڵی له‌جیهاندا به‌پله‌ی به‌رز ڕووبه‌ڕووی تێكچوونی خاكه‌كه‌ی بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها (66) ملیۆن كم دووجا زه‌وی له‌جیهاندا دووچاری به‌بیابانبوون بوه‌ته‌وه .
(68%)ی زه‌وی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی دووچاری به‌بیابان بوون بوه‌ته‌وه كه (28%)ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جیهان پێكدێنیت، هه‌ر به‌هۆی به‌بیابانبوونی زه‌ویه‌وه (90) ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ژاریدان.
به‌بیابان بوون، وشكبونه‌وه‌ی زه‌وی كێشه‌یه‌كی جیهانیه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشت به‌زه‌وی كشتوكاڵی ده‌به‌ستن، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دانیشتوانه‌كه‌یان دووچاری كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ژاری ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌ی جۆراوجۆر به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌بیابانبوونی زه‌وی سێ جۆری هه‌یه له‌وانه به‌بیابان بوونی كه‌م كه ئه‌م جۆره ده‌بێته هۆی تیكچوونی خاك‌و گژوگیا‌و به‌روبووم كه كارده‌كاته سه‌ر سروشت، جۆرێكی تر بریتیه له‌به‌بیابان بوونی ناوه‌ند، كه ئه‌م جۆره ده‌بێته هۆی تۆپه‌ڵه‌بوونی خۆڵ به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م‌و تێكچوونی گژ و گیا، سوێر بوونی خاكه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (10%) بۆ (15%)، جۆری سێهه‌م بریتیه له‌به‌بیابان بوونی زۆر، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كه‌نداڵ‌و سوێر بوونی خاكه‌كه‌ی.
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌بیابان بون و وشكبونه‌وه‌ی زه‌وی پێویسته بایه‌خ به‌به‌كارهێنانی ئامێری كشتوكاڵی سه‌رده‌میانه بدریت، كه كاریگه‌ری نه‌بێت بۆ سه‌ر خۆل‌و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌درێت دارستانه‌كان ببنه شوێنی به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات‌و ئاژه‌ڵ، ئاوی پیس به‌كارنه‌هێنرێت بۆ زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان‌و بایه‌خدان به‌به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئامێری وزه بۆ ناوچه دارستانیه‌كان.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ ناوخۆ