• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 50
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

بەم فێڵە زانستییە ماڵئاوایی لە گەرمبونی کۆمپیتەرەکەت بکە

 

گەرمبونی پلەی گەرمی کۆمپیتەر کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆمپیتەر بەکاردەهێنن و بەمەش ئامیرەکانی ناوەوەی تێکدەچێت بە تایبەتی لە هاویندا .

 

بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەیەکی گەنجێکی یابانی بە ناوی "ئاکینۆری سوزوکی” ماڵئاوایی لە م کێشەیە بکە .

بەپێی ماڵپەڕی "ساینس ئالێرت” ئەم گەنجە یابانیە پەیڕەوی ڕێگەیەکی ساکار دەکات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لابتۆپ ، ئەمیش لە ڕێگەی دانانی چەند ڕیزێک پارەی ئاسن لەسەر کۆمپیتەرەکە بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمیەکەی .


هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مس خێراتر لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک گەرمی هەڵدەمژێت و بەمەش سنورێک بۆ گەرمبونی پلەی گەرمی ئامێرەکە دادەنێت ، ئەگەر پارە ئاسنەکەس ساردبێت کارەکە باشتر دەکات .


سه‌رچاوه‌: techeye

سایتی وشه نێت