• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 67
  • سێ شەممه 8/4/1395
  • رۆژژمێر :

فشارەكانی كار لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ

توێژینەوەیەك ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی دەكەونە ژێر فشاری كارەوە و ئازادیی وەرگرتنی بڕیاریان نییە زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن لەوانەی ئەو فشارەیان لەسەر نییە.
توێژەران شیكردنەوەیان بۆ كاریگەریی فشاری كار لەسەر فەرمانبەران كرد كە پێشتر تووشی كێشە لە دڵیان نەبوون.  میكا كیفیماكی كە سەرۆكایەتی توێژینەوەكەی كردووە، دەڵێ: ئەنجامەكان دەریدەخەن كە فشاری كار بە شێوەی بەردەوام، پەیوەندی بە مەترسییەكی دیاریكراوەوە هەیە و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی خوێنبەرەكان و جەڵتەی دڵ. 

 

پیتەر وێزبێرگی بەڕێوەبەری دامەزراوەی دڵی بەریتانیایی، دەڵێ: ئەنجامەكان دووپاتی دەكەنەوە كە كاركردن لە ژێر فشار و ناتوانایی لە گۆڕینی دۆخەكە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ. هەروەه،ا گوتیان جگەرەكێشان و دانیشتن لەسەر كورسی بۆ ماوەی زۆر بەبێ مەشقی وەرزشی كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە. 

 

توێژینەوەكە كە لەسەر نزیكەی 200 هەزار كەس لە 7 دەوڵەتی ئەوروپایی كراوە، ئاشكرای كردووە 3.4 لە سەدی جەڵتەی دڵ پەیوەندی بە فشاری كارەوە هەیە و روونیكردووەتەوە كە ئەو رێژەیە كەمترە لە رێژەی پەیوەندیدار بە جگەرەكێشانەوە.

 

_________________________

سەرچاوه: سایتی رادیۆ سۆرانی