ترێ دژی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی ره‌مه‌زان
ترێ یه‌كێكه له‌میوه به‌تامه‌كان‌و به‌هایه‌كی به‌رزی خۆراكی هه‌یه، بۆیه زۆر گرنگه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا بخورێت، چونكه توانای باشتركردنی سوری خوێنی هه‌یه‌و ماندوبون كه‌مده‌كاته‌وه، 80% پێكاته‌ی ترێ ئاوه‌و 16% شه‌كره، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ترشه ئه‌ندامی‌و كالسیۆم، فسفۆڕ، ئاسن، پۆتاسیۆمی تێدایه‌و ده‌وڵمه‌نده به ڤیتامین cو ریشاڵی خۆراكی.
ماڵپه‌ڕی صه‌حه‌تی له 16 ته‌مموزی 2104 چه‌ند سودێكی ترێی بڵاوكردۆته‌وه:
• ڤیتامینه‌كانی یارمه‌تی بونیادنانی خانه‌كان ده‌دات.
• ژماره‌یه‌كی زۆر كانزاو ڤیتامین‌و دژه ئۆكسیدی تێدایه.
• ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه یارنمه‌تی كردنه ده‌روه‌ی ماده‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ده‌ن.
• ده‌وڵمه‌نده به‌خۆراك‌و یارمه‌تی دوركه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشیه جیاوازه‌كانی دڵ ده‌دات وه‌ك ره‌ق بونی خوێنبه‌ره‌كان، نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و بیركۆڵی.
• سوڕی خوێن چالاك ده‌كات‌و كالۆری زیاده ده‌سوتینێت‌و له‌كه‌م خوێنی‌و نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر دورمان ده‌خاته‌وه.
_____________
سایتی گەشەپێدان