چه‌ن کێشه‌یه‌کی پڕمه‌ترسی له ژیانی تازه بوک و زاوا
ئیزدواج و هاوسه‌رگیری ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نییه که ئێوه بگه‌نه وه‌سڵی دڵدار و خۆشه‌ویستتان؛
ده‌بێ بڕوا بکه‌ن هاوڕێیه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵت به‌ڵگه‌ی هاوسه‌ری و ئیزدواج مۆر ده‌کات به مانای ئه‌وه‌ی نییه که هه‌روا خۆش و بێ کێشه‌یه و ئیتر هیچ کێشه و گرفتێکتان له ژیاندا نابێ.
نامانهه‌وێ هیوابڕاوتان بکه‌ین به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕووداوه شیرینه خۆی زۆر جار کێشه و گرفتی قورسی به دواوه‌یه که بێتوو ئاماده‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یتان نه‌بێ شیرینی به‌ڵێ وتن به ئیزدواج ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته ژاریمار بۆتان. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ کێشه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کانی ژیانی هاوبه‌ش، زه‌بر له پێوه‌ندیی ژن و مێردایه‌تیتان نه‌دات ئه‌م بابه‌ته به وردی بخوێننه‌وه.
کێشه‌ی یه‌که‌م؛ جاوه‌ڕوانی نادرووست
ڕه‌نگه بتوانین بڵێین هۆی سه‌ره‌کیی شکست هێنانی زۆربه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌کان چاوه‌ڕوانی بێ خۆ و بێجێ و نادرووسته. ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌زانن ده‌بێ به‌رامبه‌ر به کێشه و گرفتی دراوی و ئابووری، په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵه‌کانتان و هه‌ر ڕووداوێکی تازه که له ژیان دێته پێشه‌وه ده‌بێ چی بکه‌ن، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژی ماره بڕان و مۆرکردنی به‌ڵگه‌ی زیواج بوارتان خۆش کردووه بۆ جیابوونه‌وه‌تان. هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رده‌متدان نییه ، ده‌بێ زۆر ڕووڕاست بن له‌گه‌ڵ خۆتان که ژیانی هاوبه‌شتان ده‌بێ به چ له‌ونێ بێ. ئه‌گه‌ر پێتان وایه به هاوسه‌رگیری هیچ شتێکی دیکه جگه له خه‌ڵات و کادۆی شاعیرانه و ڕۆمانسی، گۆڵی سوور و سه‌یران و ڕابواردن له ژیانتاندا نابێ، ده‌بێ بزانن که ڕووداوێکی زۆر خۆش چاوه‌ڕێتان ناکات. پێش ئه‌وه‌ی بڵێن به‌ڵێ ده‌بێ ئه‌وه بزانن که ڕۆژانی تاڵ و دژواریش له ته‌نیشت ڕۆژانی شیرینی ژیاندا هه‌یه.
کێشه‌ی دووه‌م؛ منداڵی هار و هاج
ئه‌گه‌ر دایک و باوک خۆیان یاسا و ڕێساکانی ماڵ و ژیانیان به‌درووستی جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌روا که خۆیان ڕێز بۆ یاساکان داده‌نێن ئه‌وانه فێری منداڵه‌کانیشیان ده‌که‌ن، منداڵه‌کان گێژ و سه‌رلێشێواو نابن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایک پشتی منداڵ بگرێ له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک و باوک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له منداڵه‌که‌ی ته‌مێ بکات و یاسا وڕێساگه‌لیک له ماڵدا دانرێ که باوک و دایک خۆیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا و ڕیسایه بجوڵێنه‌وه، منداڵه‌کان ڕێگایه‌ک ده‌گرنه به‌ر که باوک‌و دایک چاوه‌ڕێی ناکه‌ن، که‌وایه هه‌ر له سه‌ره‌تای زه‌ماوه‌ندتان ده‌بێ باسی منداڵ و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌یشی بکه‌ن و یه‌کده‌نگ و یه‌ک بیر و ڕا بن و تا ئه‌و کاته‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌بایی و لێکگه‌یشتنێکی ته‌واو و به‌هێز له‌م باره‌وه ، منداڵدار مه‌بن. پێتان وانه‌بێ ئه‌م یاسا یه‌کده‌ست و یه‌کپارچه‌یه ته‌نیا له ژیانی هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ردا هه‌یه، باوک و دایکیش ده‌توانن وێڕای ناکۆکیی و جیاوازی بیر و رایان و ته‌نانه‌ت بێتوو لێک جودایش ببنه‌وه به‌ڵام بۆ فێر کردنی چاکه و خراپه، منداڵه‌کانیان سه‌رلێشێواو و تووشی پارادۆکس نه‌که‌ن.
کێشه‌ی سێهه‌م؛ خۆوه‌ردانی بنه‌ماڵه‌کان
هیچ ته‌وفیری نییه که ئێوه له کوێی ئه‌م جیهانه‌دا بژین. زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه پێیان وایه که منداڵی تازه زه‌ماوه‌ن کردوویان ناتوانێ به ته‌نێ کاروباری ژیانی جێبه‌جی بکات و ده‌بێ چاوه‌دێری بکه‌ن به سه‌ر کاره‌کانیدا تا بتوانێ کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات و تووشی شکست نه‌بێ له ژیانی تازه‌یدا. ئه‌گه‌ر پێتان وایه جێبه‌جێ کردنی هه‌موو راسپێری و مۆچیاری بنه‌ماڵه‌تان به مانای وه‌فاداری به ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون. دوای زه‌ماوه‌ند ئێوه ئیتر ده‌بێ پێش هه‌موو که‌سێک به هاوسه‌رتان و منداڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆتان وه‌فادار بن و مافی ئه‌وه‌تان نییه له‌به‌ر که‌سانی دیکه مافی بنه‌ماڵه‌ی خۆتان بنپێ بکه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ ئاگاشتان له‌وه بێ که سنووری نیوان ئاوڕنه‌دانه‌وه و دڵشکاندن و سه‌ربه‌خۆیی، زۆر ته‌سکه و زۆر جار ژن و مێرد هه‌ر له‌به‌ر نه‌ناسینی ورد و درووستی ئه‌م سنوورانه لیک جودا ده‌بنه‌وه.